بۆ یەكەم جار ئافرەتێك بەشداریی لە كێبڕكێی پۆستی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

K24- ھەولێر:
سەرۆک وەزیرانی پێشووی نیوزیلاند خۆی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید دەکات.
هیلین کلارک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی نیوزیلاندا رایگەیاند، بەشداریی لە کێبڕکێکان بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و دەیەوێت ببێتە یەکەم ئافرەت کە ئەو پۆستە وەربگرێت.
نیوزیلاند بەشێوەیەکی فەرمی گوتارێکی سەبارەت بە کاندیدکردنی کلارک بۆ شوێنگرتنی بان کی موون ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە سەد و نەوەد و سێ وڵات لەخۆ دەگرێت.
نزیكەی 10 ساڵە بانكی مون سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانە، بە گوێرەی یاساكان ھەر سكرتێرێك بۆی ھەیە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، بۆ یەكەم جار لە دوای ھەڵبژاردنی 8 سكرتێرئافرەتێك بەشداریی لە كێبڕكێی پۆستی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات.
گەر ھێلین كلارك، ببێتە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوا دەبێتە یەكەم ژن كە پۆستی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان وەربگرێت.