بۆچى مسته‌ربين له زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى بێده‌نگه؟
K24- هه‌ولێر
رۆان سبەستیان ئەتكینسۆن، ئەكتەری ئینگلیزی لەدایك بووی 6ی كانوونی دووەم ساڵی 1955، زیاتر به فيلمى (مسته‌ر بين) ده‌ناسرێته‌وه كه يه‌كێكه له زنجيره فيلمه‌كانى بوارى كۆميديا، تێدا رۆڵى سه‌ره‌كى بينيوه و له‌ته‌واوى ئه‌ڵقه‌كانى ئه‌و فيلمه‌شدا بێده‌نگه.
ماڵپه‌ڕى" MBC الاخبار"، بڵاويكردووه‌ته‌وه: "هۆكارى بێده‌نگى رۆان، له فيلمى مسته‌ربين دا ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه تۆزێك زمانى ده‌گرێت ياخود ته‌ته‌ڵه ده‌كات، دياره ئه‌م زمانگرتنه‌شى هه‌ر له‌منداڵييه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵى دا به‌رده‌وامه، هه‌ر بۆيه زۆر كه‌م قسه ده‌كات، گەرچی بەشداریشی لە چەندەها فیلم و رۆڵی ديكه‌ى بینیوە، قسه ده‌كات به‌ڵام به‌شێوه‌يه‌كى كه‌متر له چاو ئه‌كته‌ره‌كانى ديكه ".
روونيشى كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ى بۆ يه‌كه‌مجار هاوسه‌رگيريش ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى به‌يه‌كه‌وه چوونه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى يه‌ك وشه‌ى له ده‌م بێته ده‌ره‌وه.
رۆان لەساڵی 1978 هاتووه‌ته نێو بواری هونەر و تاكوو ئێستاش بەردەوامە، له ساڵى 1980 بۆ يه‌كه‌مجار "سانتيرا ساترى" له راديۆى ده‌نگى به‌ريتانيا ده‌ناسێت، دواى 10 ساڵ له ساڵى 1990 هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌بنه خاوه‌نى دوو منداڵ.