فەرەنسا كاتژمێری كاركردن كەم دەكاتەوە

ئەو بڕیارەی حكوومەتی فەرەنسا كاردانەوەی كرێكارانی لێكەوتەوە

 K24– ھەولێر:

حكوومەتی فەرەنسا بۆ رەخساندنی دەرفەتی كاری زیاتر كاتژمێری كاركردن كەمدەكاتەوە.

ئەو بڕیارەی حكوومەتی فەرەنسا كاردانەوەی كرێكارانی لێكەوتەوە، كرێكاران خۆیان بە زەرەرمەند دەزانن، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیان وایە كەم كردنەوەی كاتژمێری كار دەبێتە دەبێتە ھۆی بوژانەوەی كار.

كرێكارانی ئەو وڵاتە رژانە سەرشەقامەكان دژی ئەو بڕیارەی حكوومەت و گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس دروست بوو، پۆلیس بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسك رێژی بەكارھێنا.

حکوومەتی فەرەنسا بە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کار کردن دەیەوێت چاکسازی بکات و دەرفەتی کاری زیاتر لە وڵاتەکەیدا برەخسێنێت و ئەو کاتەی دەمێنێتەوە بە ھێزی کاری دیکە پڕ بکاتەوە بەڵام خەڵکی فەرەنسا ئەو ھەنگاوانەی حکوومەت رەتدەکەنەوە.

لە دوای رووداوی ھێرشكردنە سەر شارلی ئێبدۆ و دواتر ھێرشەكانی پاریس كە بەھۆیەوە زیاتر لە 150 كەس كوژران و 300 كەسیش برینداربوون، دوای رووداوەكان داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە ئەنجامدانی رووداوەكان راگەیاند، بە ھۆی تێكچوونی باری ئەمنی چەندین وەبەرھێنەر لەو وڵاتە كشاونەتەوە و ژمارەی گەشتیاران كەمبووەتەوە و بەھەزاران كەس كارەكانیان لە دەست داوە.