دژی ھەڕشەكانی سەر زمان لە باكووری كوردستان كۆنسێرتێك بە 25 زمان پێشكەشدەكرێت

ئەو ھونەرمەندانە زۆربەی زمانەكانیشیان نەدەزانی، بەڵام بەگوێرەی بۆچونی خۆیان لەكارەكەدا سەركوتوو بوینە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aa4e06d3-261a-4286-baf2-ec5dfca6d47b/Konsera%20Ashty%20Li%20Wan.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

كۆمەڵەی كولتوور و ھونەری ئەنقەرە دژ بە قەدەعە و ھەڕەشەكانی سەر زمان كۆنسێرتێك بە 25 زمانی جیاواز، لەوانی باكووری كوردستان پێشكەشكرد.

سەرۆكی كۆمەڵە نەجدەی بەیات كە لەھەمان كداتدا سەرۆكی تیپی مۆسیقایە پێی وایە بەو كۆنسێرتە دژبەرانی فرە كولتوور و فرە زمانان پڕۆتستۆ دەكەن و گوتیشی، لەنێو گروپەكەماندا خەڵكانی عەرەب، ئەرمەنی، كورد، تورك، ئازەری، ئیرانی، گورجی، ئەفغانی ھەن.

نەجدەت بەیات، سەرۆكی كۆمەڵەی كولتوور و ھونەری ئەنقەرە گوتی: " ئامانجمان ئەوەیە  فرە زمانی، فرە كولتووری و یەكێتی، ئاشتی و برایەتی بخەینە روو و گوزارشتیان لێ بكەین، سەرنج بدەن ھیچ قسەیەكمان نەكردووە، ئێمە لە رێگەی گۆرانیە جیاوازەكان بە زمانی جیاوازەوە نزیكایەتیەكانی مرۆڤمان خستەروو، زەرورەتی برایەتیمان خستەروو، من وای بۆ دەچم".

 گولجان پۆلات، ژەنیار: " من پێم وایە كۆنسێرتێكی سەركەوتوو بوو، ئامادەبوان ھەستیان بەو یەكە كرد، ئەوە لە ئەنجامی رەنجێكی درێژەوە ھاتە دی، 25 زمان زۆربەمان ئەو زمانانەمان ھەر نەدەزانی، بەڵام توانیمان ھەستیان پێبدەین".

ھەرچەندە ئەو ھونەرمەندانە زۆربەی زمانەكانیشیان نەدەزانی، بەڵام بەگوێرەی بۆچونی خۆیان لەكارەكەدا سەركوتوو بوونە.

لەكۆتاییدا ھۆلی شانۆی ئامادەیی ئیمام خەتیب بەچەپڵە رێزانەوە سوپاسی میوانەكانی ئەنقەرەیان كرد.