سكرتێری ناتۆ بهڵێنێك به پێشمهرگه دهدات
K24 - ههولێر:
یێنز ستۆڵتن بێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ ھێزی پێشمەرگەی بە ھێزێكی كاریگەر و گرنگ وهسفكرد، بەڵێنیشیدا لە داھاتوو، ھاوكاری بۆ ئەم ھێزە بەردەوام دەبێت، چونكە ئەوە بەشێكە لە پلان و ھەوڵەكانی ناتۆ و ھاوپەیمانی دژ بەداعش بۆ لاوازكردن و لەناوبردنی ڕێكخراوەكە.
سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی (ناتۆ) گوتی: "ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵێكی زۆر گرینگ دەبێنێت لەشەڕكردن لە دژی داعش. ئێستا زۆر لە ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی ھاوپەیمان ڕاھێنان بە ھێزیپێشمەرگە دەكەن".
ستۆلتین بێرگ، ئاماژهی به ههوڵه نێودهوڵهتییهكانی ناتۆ كرد بۆ لاواز كردنی رێكخراوی داعش و گوتی: "ئەمە بەشێكە لەو ھەوڵانەی بۆ لاوازكردن و تێكشكاندنی ڕێكخراوی داعش خراوەتەگەڕ، ئەوە دەیسەلمێنێت چۆن ئێمە دەمانەوێ ھێزەكانی ھەرێمەكە و ناوەخۆی ناوچەكە بەھێزتر بكەین، ئەو كارەمان لە ڕابردوودا كردووە و لە داھاتوودا ھەڵەكانمان زیاتر و باشتر و ڕێكخراوتر دەبێت".