"رووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد و ده‌وڵه‌تی یاسا روویدا"
K24 – هه‌ولێر:
له دانیشتنی نا ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا گرژی دروستبوو، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله كوردییه‌كان رایگه‌یاند رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیاكێشان له نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد و ده‌وڵه‌تی یاسا دروستبوو.
سامان فه‌تاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوت: "رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوایان كردبوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكات، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش (بێ گرفت) ده‌ستیپێكرد".
سامان فه‌تاح حه‌سه‌ن گوتیشی: "171 ئه‌ندام واژوویان كۆكردبوویه‌وه بۆ لابردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، هه‌ندێك داوای گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كرد هه‌ندێكیشیان داوای گۆڕینی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیان كرد".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب كورسی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی و پارتیان له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران شكاندبوو".
روونیشیكرده‌وه: "مه‌شعان جبووری لیستی 171 كه‌سه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد ، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ئێمه‌ی لێكه‌وته‌وه و ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كێتیی هه‌ستایه‌وه و باسی شه‌هیدانی كورد و ئه‌نفالی كرد".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌نگین عه‌بدولڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كێتیی به كوردستان24 گوت: "عالیه نسه‌ییف هه‌ستایه‌وه و قسه‌ی كرد و ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه، پاشان رێبوار ته‌ها هه‌ستایه‌وه و باسی شه‌هیدانی كوردستانی كرد دیسان عالیه نسه‌ییف هه‌ستایه‌وه و قسه‌یكرد".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه و ئه‌وه‌بوو رووبه‌ڕوبوونه‌وه و پیاكێشان له نێوانماندا دروستبوو".
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاندیدانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق(حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات) بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن چوونه سه‌ر سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی و دروشمیان به‌رزكرده‌وه (له دژی ئه‌و دواخستنه) و داوایانكرد ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بگۆڕدرێت.
سه‌رچاوه‌ی وێنه فۆتۆییه‌كه: ی ع ara.shafaaq.com
م.ح