ئۆباما: ھاوکاری سەربازی و ھەواڵگری ھێزە عێراقییەکان دەکەین

"وەک دەبینین عێراقیەکان دەیانەوێت شەڕ بکەن و ناوچەکانیان لە دەستی داعش رزگار بکەن، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت ھاوکاری زیاتریان بکەین، ئێمە خۆمان شەڕ ناکەین، بەڵکو کاتێک کە راھێنانیان پێدەکەین، ھێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بۆ دابین دەکەین”
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e8586c0f-c0e0-48ac-8cdc-1b45c0015490/Obama%20Iraq%20Saudi.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا باس لە سیاسەت و ستراتیژیی ئیدارەکەی دەکات بەرامبەر بە دوو تەوه‌ری گرنگ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوانیش پرۆسەی ناردنی سەربازی وڵاتەکەیی و ناردنی چەک و ھاوکاریی سەربازی زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، قسە کردن لەسەر رووداوەکانی 11ی سێپتێمبەر و دەست ھەبوونی سعوودییە لەو رووداوانە.

باراک ئۆباما دەڵێت: "وەک دەبینین عێراقیەکان دەیانەوێت شەڕ بکەن و ناوچەکانیان لە دەستی داعش رزگار بکەن، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت ھاوکاری زیاتریان بکەین، ئێمە خۆمان شەڕ ناکەین، بەڵکو کاتێک کە راھێنانیان پێدەکەین، ھێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بۆ دابین دەکەین،  پاڵپشتیان دەکەین لە شەڕەکاندا، دەزگا ھەواڵگرییەکانمان زانیاری کۆدەکەنەوە و بەھاوکاری ھاوپەیمانەکانمان لە پشتیانین، ئەمانە ھەموو بۆ بەھێز کردن و خێراکردنی پرۆسەکەیە، بە بۆچوونی من تا کۆتایی ئەم ساڵ بارودۆخێک دەرەخسێنین کە مووسڵ بکەوێت."

پرسێکی دیکەی ھەستیار کە رووبەرووی باراک ئۆباما کراوەتەوە بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتانەیە باس لە دەست ھەبوونی سعودییە دەکات لە روودوەکانی 11ی سێپتێمبەر، کە بەھۆیانەوە دوو گەورەترین باڵەخانەی ئەمریکا تەقێنرانەوە بە ھەزاران کەس بوونە قوربانی.

باراک ئۆباما گوتی: "دەزانم  راپۆرتەكە چی تێدا یە و باسی چی دەکات، بەڵام ئەمە پرۆسەیەکی دوور و درێژە لە رێگای دەزگا ھەواڵگرییەکانمانەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین، جیم کڵاپەر بەرێوبەری ھەواڵگری نیشتیمانی ڵکۆڵینەوەی لەسەر دەکات بۆئەوەی تەواو دڵنیا بینەوە، بە ھیچ شێوەیک سازش لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ناکەین، تێگەیشتنی من وایە کە دەتوانێ پرۆسەکە تەواو بکات ھەرچەندە ماوەیەکی زۆری پێ چووە بەڵام ئەمە بابەتە بەزووی دێتەوە بەرباس و یەکلایی دەبێتەوە".

بەگوێرەی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی سعودییە ھەڕەشەی فرۆشتنی تەواوی قەواڵەکانی کردووە لە ئەمریکا، بری باڵانس و قەواڵەکانی سعودییە لە ئەمریکا دەگاتە زیاتر 7% و پەنجا ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئۆباما لە دوا ساڵ و کۆتا مانگەکانی سەرۆکایەتیدا دەبێ پرسی لەناوبردنی یەکجاری داعش و مانەوە یان لەدەستدانی سعودییەی گرنگترین و بەھێزترین ھاوپەیمانی دێرینی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست یەکلایی بکاتەوە.