ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی كەنداو بە بەشداری ئۆباما بەڕێوەدەچێت
K24 – ھەولێر:
ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو به به‌شداری باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ریازی پایته‌ختی سعودییه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تایبه‌ته به تاوتووێكردنی ئاساییشی ناوچه‌كه و فراوانكردنی رۆڵی وڵاتانی كه‌نداو له شه‌ڕی دژ به داعش.
دوێنێ به گەیشتنی باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا بۆ سعودییەو له کۆبوونەوەی لەگەڵ شا سەلمان عەبدولعەزیز، ئۆباما داوای لە شای سعوودییە و گشت وڵاتانی کەنداو كرد، کە ھاوکارییەکانیان بۆ حکوومەتی عێراق لە شه‌ڕی دژ به داعش زیاتر بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆباما و شا سەلمان دوور لە میدیاکاران کۆبوونەته‌وە و لەو میانەیهدا، ئۆباما به شا سەلمانی گوتووه، پێویستە وڵاتانی کەنداو رۆڵیان لە شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا فراوانتر بكه‌ن، بەتایبەتی لەروی سەربازی و داراییەوە.
پێشتر، ئۆباما رەخنەی توندی لە وڵاتانی کەنداو گرتبوو، له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامادەنین له پێناو ئاساییش و سەقامگیریی وڵاتەکانیان و ناوچه‌كه، رۆڵیان ھەبێت لە ھاوکاریکردنی عێراق و سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەناوبردنی ئەو گروپە توندڕەوە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.