یۆنان: داواكاریی توركیا بووەتە كۆسپ لەبەردەم ناتۆ
K24 - ههولێر:
ئەلێكسیس چیپراس، سەرۆك وەزیری یۆنان، توركیا بە تاكلایەنە مامەڵەكردن و ھەڵوێستوەرگرتن تۆمەتباردەكات و دەڵێت: "داواكارییەكانی توركیا بوونەتە كۆسپ لەبەردەم كارەكانی ناتۆ لەدەریای ئیجەدا".
ئهم لێدوانهی سهرۆك وهزیرانی یۆنان، لهكاتی پێشوازیكردنی سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسیدا بوو، له ئهسینای پایتهختی یۆنان.
لهم چوارچێوهیهدا، یێنز شتۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی گەشتی نایاسایی بە دەریای ئیجەدا دەكەن كەمبووەتەوە، لەمەودا وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ھەوڵدەدەن كەمتریشی بكەنەوە.
سكرتێری ناتۆ گوتیشی: "پێشتر خەڵكێكی زۆر بە رێگەی نائاسایی كۆچیان دەكرد، ئەوەش مەترسی بوو لەسەر گیانیان، بەڵام ئێستا دەریای ئیجە زیاتر كۆنتڕۆڵكراوە، ئەوەش بووەتە ھۆی كەمبوونەوەی خنكان لە ئاوەكە".