ئه‌دیل له لیستی هونه‌رمه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندايه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی به‌ریتانی، ئه‌دێل، خانمه گۆرانیبێژی ئه‌و وڵاته، له ریزی هونه‌رمه‌نده مليۆنێره‌كانی شانشینه یه‌كگرتووه‌كان دێت و سامانه‌كه‌شی 121 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
سێ ژنه هونه‌رمه‌ند له لیستی هونه‌رمه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شانشینه یه‌كگرتووه‌كانن، ئه‌وانیش "ئینیا"ی ئیرله‌ندی، كه خاوه‌نی 131 ملیۆن دۆلاره و له ریزبه‌ندی 28ه، "ئه‌دێل"، كه ریزبه‌ندی 30یه‌می گرتووه، خاوه‌نی 121 ملیۆن دۆلاره، دوای ئه‌وانیش "كایلی مینۆگ" به 78.8 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له ریزبه‌ندی 42ه‌مینه.
له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا، ئه‌دێل، سامانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكرد و به ده‌ركردنی ئه‌لبومی گۆرانی (25)، نزیكه‌ی 50.1 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دوای پێنج ساڵ له بێده‌نگ بوونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دێت له گۆڕه‌پانی هونه‌ری.
ئه‌لبومی ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده به‌ناوی (25) بوو و له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا، به پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبومی گۆرانی تاك هونه‌رمه‌ند داده‌نرێت.