فیلمێكی كوردی خەڵاتی نێودەوڵەتی بە دەست ھێنا
K24 - ھەولێر:
فیلمی ژیان لەسەر سنوور، لە بەرھەمھێنانی سینەماكارێكی كوردە و لە فستیڤاڵی فیلمی ئەمریكا خەڵاتی نێودەوڵەتی بە دەست ھێنا.
فیلمی دیکۆمێنتاری ژیان لەسەر سنوور (Life on the Border) لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی کۆبانێ و شنگال لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری کورد بەھمەن قوبادییە، ئەو فیلمە باس لە ژیان و نەھامەتی ئاوارەكان لە كەمپەكان و سەرسنوورەكان دەكات، ئەو فیلمە لە لایەن کۆمپانیای ئیلۆمینا فیکمس، هۆڵەندیی لە سینەماکان و فستیڤاڵە جیهانییەکاندا بڵاوی دەکرێتەوە.
ژیان لە سەرسنوور لە فیستیڤاڵی فیلمی تیبۆرۆنی ئەمریکادا نمیاشكرا و خەڵاتی مرۆڤدۆستانەی لە فیستڤاڵەكەدا بە دەستھێنا، پێشتریش خەڵاتی فستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی ئەورووپای بەدەست هێنابوو.