ڤاندام بۆ گه‌نجان: له په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د-ه‌وه فێربن
K24 - هه‌ولێر:
جان كلۆد ڤاندام، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود، باس له په‌یامبه‌ری ئیسلام ده‌كات و ده‌ڵێت: "په‌یامبه‌ر كه‌سێكی زۆر زیره‌ك بوو".
ڤاندام له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "نعم ان مشهور – به‌ڵێ من به‌ناوبانگم"، كه تایبه‌ته به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌ستێره و به‌ناوبانگ، له وه‌ڵامی پرسیاری سیسته‌می خۆراكی خۆیدا، گوتی: "ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیه‌وه بۆ مێژووی موسڵمانان شتی زۆر باشییان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د كه‌سێك زۆر زیره‌ك بوو، ئه‌و ده‌یزانی چ شتێك باشه و چ شتێكیش بۆ جه‌سته خراپ، بۆیه چاوی لێ بكه‌ن، هه‌موو شتێكی باشی تێدایه".
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هۆلیوود، ئامۆژگاری ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات كه راهێنانی له‌شجوانی ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌هیچ جۆرێك ماده وزه به‌خشه‌كان به‌كارنه‌هێنن، چونكه زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و و له خواردنی گۆشتیش دوور بكه‌ونه‌وه".
له‌باره‌ی ژیانی هاوسه‌رییه‌وه ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سێكی میزاجییه و گوتی: "من كه‌سێكی میزاجیم و له‌گه‌ڵ مندا سه‌خته هه‌ڵبكه‌ن و گه‌وره‌یی هاوسه‌ره‌كانیش له‌بیر ناكه‌م".
له باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی و بیانكای كچی گوتی: "له‌راستی كچه‌كه‌م هه‌ست به غیره ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به به‌رده‌وام له هێز و توانای ئه‌و و براو باوكی ده‌ترسێت".