سهندیكاكانی كرێكاران داواكارییهكی 14 خاڵی دهدهنه حكوومهت
K24 - ههولێر:
لەرۆژى جیهانى کرێکاراندا، سەندیکاى کرێکاران، كوردستان داواكارییهكی 14 خاڵى ئاراستەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کرد، بۆ بەدەستهیانى مافەکانى کرێکارا ن.
به پێى ئامارەکانى سەندیکاى کریکاران تهنها له ساڵی2015دا، نزیكهی 53 کریکار گیان لەدەستداوە، كه 27یان لە سنوورى پاریزگاى سلێمانى بووە، لە پێنج مانگى ساڵى 2016شدا، 7 کرێکار گیانییان لەدەستداوە.
بە ئاراستەکردنی بەیاننامەیەکی 14 خاڵی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، یادی رۆژی جیھانی کرێکارانیان کردەوە، داواشیان کرد لە رێی بەرھەمە خۆماڵییەکانەوە گرنگی بە ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بدرێت.
بەشێک لە ئەندامانی سەندیکای کرێکاران، ژنانی ئیشکەرن، کە توانیویانە شان بەشانی پیاوان کار بکەن و جێدەستی خۆیان لە بوارە جیاوازەکانی بنهخشێنن.
ئەوان داوا دەکەن سەندیکاکانی ئەو بوارە، ھەوڵی تەواو بدەن بۆ بەدەستھێنانی مافی کرێکاران و تەنھا لەو رۆژەشدا کرێکارانیان بیرنەکەونەوە.