کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەست ده‌هێنێت

کورتە فیلمێکی دەرهێنەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمای هاوچەرخی فيستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مانچستەری بردەوە.

K24 – هه‌ولێر:

کورتە فیلمێکی دەرهێنەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمای هاوچەرخی فيستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مانچستەری بردەوە.

کورتە فیلمی (تاقیکردنەوە)، لە دەرهێنانی محەممەد رەزا میناپوور، دەرهێنەری کوردی خەڵکی بۆکان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە فيستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سەحەر کە لە مانچستەری بریتانیا بەڕێوە چوو خەڵاتی باشترین فیلمی لە روانگەی بینەرانەوە بە دەستهێنا.

لەو فيستیڤاڵەدا هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری منداڵ درا بە ئاریا بداغی، کە لە فیلمی تاقیکردنەوەدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.

کورتە فیلمی تاقیکردنەوە لە ساڵی 2014 دا لە گوندی مووسێ سەر بە شاری بۆکان دروست کراوە ماوەی فیلمەکە 14 خوله‌كه‌.