كوردستان24 بەرھەمێكی ھونەری بۆ پێشمەرگە كلیپ دەكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/397cb2c9-5452-405d-8d82-5c265d864433/sponseri%20kurdistan24.ism/manifest

K24 – سۆران

كوردستان24 سپۆنسەری بەرھەمێكی ھونەرمەند چەتۆ نەورۆز دەكات كە گوزارشت لە قارەمانیەتی پێشمەرگە و بەرگریكردن لە گەل و نیشتمان  دەكات.

چەتۆ نەورۆز، ھونەرمەندی میوزیكژەن بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەم بەرھەمە لە بیرۆكەی خۆمە لەسەر ناو و قارەمانیەتی پێشمەرگە، لە ھۆنراوەی شاعیر محەممەد حاجی قادر، ئاواز و دابەشكردنی خۆم بۆم كردووە، بە دەست و پەنجەی زێڕینی چەندین موزیكژەنی ئۆكێستڕای كوردستان لە ستۆدیۆی سەندیكای ھونەرمەندانی كوردستان لە ھەولێر تۆمار كراوە".

گوتیشی: "لەگەڵ مامۆستا و قوتابیانی پەیمانگای ھونەرەجوانەكانی رواندز كارەكانی كلپی كردنی بەرھەمەكە ئەنجامدەدەین، دوای مۆنتاژكردنی لە لایەن كەناڵی كوردستان24 بەرھەمە بڵاو دەبێتەوە، ئەوە دیارییەكی بچوكی منە بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان"

چەتۆ نەورۆز راشیگەیاند: "سوپاسی كوردستان24 دەكەم كە ئەركی كلیپ كردنی ئەم بەرھەمەیان گرتوەتە ئەستۆ كە ئەمە چوارەم بەرھەمە بۆ پێشمەرگە ئەنجامی دەدەم".

چەتۆ نەورۆز، یەكێكە لە موزیكژەنە ئەكادیمییەكانی كوردستان خاوەنی چەندین بەرھەمە و كاری ئاواز و دابەشكردنی بۆ ژمارەیەك ھونەرمەندی كورد كردووە، ھەروەھا وەك مامۆستای ھونەر لە ژمارەیەك كۆلێژ و پەیمانگا و ناوەندی ھونەری وانەی گوتووەتەوە و ئێستاش بەردەوامە.