يه‌كێتى دڵنيايى ده‌داته‌ پارتى

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، رێككه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان واژۆ بكرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e1f5f4bc-1b8a-4051-8e07-0df776033f82/rekkewtni%20ynk%20u%20goran.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، رێككه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان واژۆ بكرێت، به‌ڵام به‌ر له‌ واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیا بكاته‌وه‌، كه‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ له‌سه‌ر حیسابی پارتی نابێت و كاریگه‌ریشی له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیی و رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان نابێت.

رێکكەوتنى  نێوان  گۆڕان  و یەکێتى  لە  ساتەکانى   کۆتایى  نزیک دەبێتەوە  یەکێتى  ئەو هێزەى کە ساڵانێکە  لەگەڵ  پارتى لەسەر بنەمایى رێکكەوتنى  ستراتیجى کوردستان بەڕێوە دەبه‌ن ئێستا دەیەوێت دڵنیایى بە هاوپەیمانە دێرینەکەى بدات کە رێکكەوتنیان لەگەڵ گۆڕان لەسەر حساب و بەرژەوەندى ئەوان نابێت.

پارتى لە نزیکەوە چاودێرى ئەو رێكکەوتنە سیاسيە دەکات  بە وتەى خۆیان ئومێد دەخوازن ئەو رێكکەوتنە ئەنجامى باشى هەبێت بۆ دەربازبوونى ئەو قەیرانە سیاسیەیى کە هەریمى کوردستانى گرتووه‌تەوە.

پاش پەسەندکردنى بەندەکانى  رێككەوتنەکەى نێوان گۆڕان و یەکێتى لەلایەن  جڤاتى   گشتى  بزووتنەوەى  گۆڕانه‌وە ئێستا  تۆپەکە  لە گۆڕەپانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستاندایە تاوەکو ئەوانیش بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە خاڵەکانى  رێکكەوتنەكه‌ بخەنە سەر کاغەز و لەلایەن هەردوولاوە واژوو بکرێت.