كچانیش دەھۆڵ لێدەدەن

گروپێكی دەھۆڵ لێدان پێك دەھێنن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/600316f7-370b-4ad3-93b2-a3c672510f5b/Kcany%20Ruha%20Dol%20Lededen.ism/manifest

K24 - ھەولێر

گروپێك قوتابی كچی گەنج لە شاری روھا باكووری كوردستان، تیپی دەھۆڵ لێدان پێك دەھێنن و، بانگەشەی ئەوەش دەكەن كە دۆڵ لێدان، تەنھا بەدەستی پیاوان و تەنھاش بۆ شای و ھەڵپەڕكێ نییە، بەڵكو دەھۆڵ لێدان بۆ فستیڤاڵ و رێوڕەسمەكانیشە و دەھۆڵ لێدان دەكرێ كاری كچانیش بێت.

ھەموو رۆژێك لەكاتی نەبوونی وانەكاندا ئەو 11 قوتابیە بۆ ماوەی 2 كاتژمێر لەو یاریگایە دۆڵەكانیان لە مل دەكەن و دارە ئەستوور و باریكەكەی دەھۆڵ لێدانیش لەدەست دەگرن و بەیەكەوە دەست بە لێدان دەكەن.

ئەو قوتابیانە بێ مەبەست دەھۆڵ ناكوتن، ئیدی ئەوانە تیپی ئاوازی دەھۆڵن و ھەموویان لە یەك ئاوازدا دەھۆڵ دەكوتن و رۆژانە دوو كاتژمێریش بە مەبەستی مەشق و راھێنان لەسەر ئاوازاكان كار دەكەن.

ئەو گەنجانە نەك یەكەم جارە دەھۆڵ دەكوتن بەڵكو یەكەم جارە بەو جۆرە دەھۆڵ كوتان بە چاوەكانیان دەبین، بۆیە بەكارەكەشیان خۆشحاڵن و ئامادەكاری دەكەن لە فیستیڤاڵ و بۆنەكاندا ریتم و ئاواز گەلێك بە بەر گوێی خەڵكدا بدەن.

قوتابیەكانی ئەندامی تیپ زۆر خۆشحاڵن و ھەوڵدەدەن خۆیان بە نوێنەری فەرھەنگی دەڤەرەكەیان بناسنێنن ئەو دەڵێ: "من لە قوتابخانەی ئامادەیی مەمەد گونەش، زانستی كۆمەڵایەتی دەخوێنم، ناوم بوشرا كەورەكە، لە رێگەی ئەو چالاكیەمان ئاشكرامان كرد كە دەھۆڵ ئامێرێك نییە تەنھا لە شاییەكان بەكار بھێندرێ، ئێمە بەو چالاكیە نوێنەرایەتی فەرھەنگی دەڤەرەكەمان دەكەین، ھەروەھا بۆشمان روون بۆوە كە دەھۆڵ ئامێرێكی تایبەت بە پیاوانیش نییە".

دەشڵێت: "دەھۆڵ لێدان لەكاتی بێ كاریدا بۆ ئێمە زۆر خۆش بوو، ئێمە واماندەزانی كە ئەو ئامێرە تەنھا لەشاییەكان لێدەدرێت، بەڵام ئێمەش دۆڵ لێ دەدەین و زۆریش خۆشحاڵین، لە قوتابخانەكان تیپی دەھۆڵ و ئاواز دامەزرا، ھەموومان بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیمان لێكرد، بۆ ھەر كەسمان روون كردەوە كە دۆڵ تەنھا لەشایی و گۆڤەندەكان و تەنھاش لەلایەن پیاوەكانەوە لێ نادرێ. ئێمەش دەتوانین دۆڵ لێی دەین و ئاوازەكان زیاتریش پێش دەخەین".

سەداد بۆلۆگوری، بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێی وایە چالاكیەكە قوتابیەكان لە خوێندن سەركەوتووترن و ناخیش ئاسودەتر دەكات، ھەربۆیە پشتگیریەكی جدیان لێ دەكات و گوتی: "ئەم چالاكیە چالاكیەكی كۆمەڵایەتی قوتابخانەیە، چالاكیەكە بۆ دوورخستنەوەی قوتابیەكان لە فشاری خوێندن و ماندوبونی مێشك و دەرون باشە، جگە لەوە چالاكیەكە تواناگەلێكی شاردراوەی قوتابیەكانیش دەخاتەڕوو لە بواری ھونەرەوە".

تیپی ئاوازی دۆڵ سورە لەسەر ئەوەی جێگەی خۆی لە نێو دڵ و دەروونی خەڵكدا بكاتەوە و، ئەوان لە مەشق و راھێنانەكانیاندا پێداگری لەوە دەكەن ئاوازەكان پڕھەست و پرجۆش بن تا گوێگر و ھەواداران لێیان قایل بن.