كەشتی "ئومێد"ی ئیماراتی گەیشتە خولگەی مەریخ

ئیمارات بوو بە یەكەم دەوڵەتی عەرەبی و پێنجەم وڵات لە جیھان كە بگاتە مەریخ
ھەسارەی مەریخ
ھەسارەی مەریخ

K24 – ھەولێر:

میرنشینە یەكگرتووه‌كانی عەرەبیی (ئیمارات) سەركەوتوو بوو لە گەیاندنی ئومێد "كەشتی لێكۆڵینەوەی ئاسمانی" بە خولگەی ھەسارەی مەریخ، بەمەش بوو بە یەكەم دەوڵەتی عەرەبی و پێنجەم وڵات لە جیھان كە بگاتە هه‌ساره‌ی مەریخ.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئیمارات بۆ دۆزینەوە و لێكۆڵینەوە لە ھەسارەی مەریخ، عیمران شەرەف گوتی: "سەركەوتنی گەیشتنی دەوڵەتی ئیمارات بە خولگەی ھەسارەی سوور رایدەگەیەنین و سوپاس بۆ تۆ خۆدایە".

مەزندە دەكرێت ئەم كەشتییەی دۆزینەوە و لێكۆڵینەوە، وێنەیەكی تەواوی بەرگە هه‌وای مەریخ بگرێت، ئەمە جگە لە ھەرسێ كەرەستە زانستییەكانی، كە خاڵە جیاجیاكانی داتاكان لە بارەی بەرگە ھەوای مەریخ كۆدەكاتەوە، بۆ پێوانه‌كردنی گۆڕانكارییەكانی وەرزی و رۆژانە.

ئەم زانیارییانە بیرۆكە بە زاناكان دەدات لەبارەی داینامیكیەتی كەشوھەوا لە چینە جیاوازەكانی بەرگەی ھەوای مەریخ. ئەمەش رێگه‌ دەدات بەوەی رۆناكی بخرێتە سەر چۆنییەتی جوولەی وزە و تەنەكان، وەك ئۆكسجین و ھایدرۆجین لە نێو بەرگەی ھەوای مەریخدا، تەنانەت چۆن لە مەریخ دەردەچن.

لە تەمووزی رابردووەوە ئەمە سێیەم گەشتە لە زەوییەوە بۆ مەریخ، كە پێشتر ھەر یەك لە كەشتی "بیرسیفیرینس" سەر بە ناسا و "تیانوین1"ی چینی ئەنجامدرابوون.

كەشتی "ئۆمێد" لە دەوری ھەسارەكە دەخولێتەوە، بەڵام "تیانوین1" لەدەوری دەسووڕێتەوە و دواتر دەنیشێتەوە، كەچی  "بیرسیفیرینس" دەنیشێتەوە.

سەرچاوە فرانس پرێس و ئاژانسەكانی دیكە