ئهوانهی خۆشهویستی وهرزش بۆ دوژمنایهتی دهگۆڕن
وەرزش لە هەموو جیهاندا هاوشانی هەموو سێکتەرەکانی دیکە، بەشێکە لە کۆڵەکەکانی ئابووری، بۆ هەندێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئهورووپاش بووەتە ناسنامە، ئەو وڵاتانە لەرێگەی وەرزش و یاریزانەکانەوە دەناسرێنەوە، لە هەرێمی کوردستان هێشتا وەرزش نەبووەتە شتێک کە جێی بایەخی حکومەت و هاونیشتمانیانیش بێت، بۆیەش نەمانتوانیووە لەو بوارەدا پێشکەوتن بەدەست بهێنین و لە خاڵێکدا وەستاوین.
تۆپی پێ یارییەکی بە کۆمەڵە لەگەڵ ئەوەشدا لە کوردستان و بگرە جیھانیش پڕ بینەرترین و جەماوەریترین یارییە، بێگومان ھاندەرانیش کە بە یاریزانی ژمارە 13 ناودەبرێن جوانییەک و جۆش و خرۆشێکی دیکە بە یاریگا دەبەخشن، ئهوهی من لێرە مەبەستمە خولەکانی تۆپی پێی کوردستانن لە نایاب و پلەیەک و بگرە پلە دووش.
زۆر لە یانەکان بەردەوام بە پاڵپشتی ھاندەرە سەرسەختەکانیان وێنەیەکی جوانتردەبەخشنە یاریگاکان، ئئهوهی جێگای ھەڵوەستە لەسەرکردنە ھەڵوێستی ئهم دواییانەی لیژنەی ناوبژیوانانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بوو، کە بڕیاری کشانەوەیان لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولی نایابی کوردستاندا، دوای ئەوەی چەندینجار و لە چەندین یاری جیاواز لە شار و شارۆچکەکان زۆر بە ناڕەوایی لەلایەن ھەندێ یاریزان و ستافی کارگێڕی یانەکان، تا دەگاتە ھاندەران هێرشیان کرایەسەر، ئهوهی جێگەی داخە تا ئێستا رۆشنبیریی وەرزشی بە واتای خۆی کە قبوڵکردنی ئهنجامه بە دۆڕان و بردنەوە روونەچووتە نێو ھزر و تێڕوانینی زۆر لە ئهندامان و سەرپەرشتیارانی یانەکان، ھەر بۆیەش ئهوان نەیانتوانیوە ئهم ئهنجامه قبووڵکردنە شۆڕ بکەنەوە بۆ ناو یاریزانان و راھێنەر و دواتر ھاندەران.
وەرزش لە بنەڕەتدا پەیامێکی ئاشتی و رێزگرتن و خۆشەویستی و گوێڕایەڵیە، بەڵام خەریکە لە کوردستان بەھۆی ھەندێ کەسی ناو کارگێڕی یانەکان خەریکە سیمایەکی ناشیرین دەبەخشنە وەرزش و تۆپی پێی کوردستان کە راستەوخۆ ھۆکاری ھەموو ئاڵۆزی و گرژییەکی نێو یاریگاکانە، لێرەوە داوا لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەم لە جیاتی سزادانی یانەکان بە بڕە پارەیەکی کەم لە کاتی پشێوی دروستکردن سزا و دوورخستنەوەی ئهو ئهندامانه بدات کە بە ناوی دەستەی کارگێڕی پەیامی جوانی وەرزش لە خۆشەویستییەوە دەگۆڕن بۆ دوژمنایەتی بە بیانووی مێژووی گەورەی یانە و ناوچە گەرایەتی و تۆوی دووبەرەکی شارچییەتی، ھەموو کاتێکیش قوربانییەکە ناوبژیوان دەبێ کە بێگومان ناوبژیوانە بەڕێزەکان بەو خەرجییە کەمەوە لەجیاتی رێزگرتن بە داخەوە سەر زەنشتیش بکرێن.
ئێوه سەیری وڵاتانی دەرەوە بکەن ئهو منداڵانەی رۆژگارێک تۆپ لە دەرەوەی یاریگا کۆدەکەنەوە و دەیدەنەوە دەست یاریزانان ئێستا ئهستێرهی گەورەی تۆپی پێی جیھانن، ئەمە ئاماژەی جوانی و گەورەیی وەرزش و گرنگیدانەی ئەو وڵاتانەیە بە وەرزش، تکایە با وەرزشی کوردستان بەھۆی چەند کەسێکی کەمی ناو کارگێڕی زۆر لە یانەکان ناشرین نەبێت و نەبێتە ھۆی وەستان و بێڕێزیکردن بەرامبەر بە ناوبژیوانە بەڕێزەکان.
لێرەوە داوا دەکەم بە ھیچ شێوەیەک نابێ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕێگا بە ھەندێ کەسی ناخ پڕ لە قین و نا بەرپرسیار بەرامبەر بە وەرزش و رۆحی وەرزشکاران بدات، ئهو ھەست و رۆحە نا وەرزشیە پڕ لە مەرامە سیاسی و ناوچە گەری و شارچیەتی بیگوازنەوە بۆ نێو دڵ و رۆحە پاکەکەی ھاندەرە جوانەکانی کوردستان.
نووسینی: مهغدید خالید