فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت

"كارەكانی لە قۆناغی كۆتایدایە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بڕیارە فیلمی سڵاو پێشمەرگە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە كوردستان و چەندین وڵاتی دیكەی جیھان نمایش بكرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (كوردستان24) ئەحمەد رامبۆ، بەرھەمھێنەر و ئەكتەری فیلمەكە رایگەیاند: "كارەكانی بەرھەمھێنانی فیلمی سڵاو پێشمەرگە گەیشتووەتە قۆناغی مۆنتاژكردن و لە چەند مانگی داھاتوودا لە كوردستان و چەندین وڵاتی جیھان نمایش دەكرێت".

گوتیشی: "چیڕۆكی فیلمەكە خۆم نوسیوومە و لە سیناریۆیی سەعید مەحموود و دەرھێنانی حەسەن عەلییە، جگە لە خۆم ھەر یەك لە خانمە ئەكتەری ئەڵمانی لیۆنی زیومر و ئەكتەری بەناوبانگی عەرەب شمم الحسن رۆڵی سەرەكی لەم فیلمە دەگێڕن".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "لە رووی ماددییەوە ئەو فیلمەم لەسەر ئەستۆی خۆم بەرھەمم ھێناوە، لە رووی مەعنەوەییەوە لە كاتی بەرھەمھێنانی فیلمەكە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری ھەولێر و ھێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ھێزی پشتیوانی پێشمەرگە زۆر ھاوكاریان كردووین".

فیلمی سینەمایی سڵاو پێشمەرگە چیڕۆكی داستانێكی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە لە وەرزی زستاندا لەگەڵ رۆژنامەنووسێكی بیانی كە بۆ گواستنەوەی ھەواڵی شۆڕشی كورد ھاتووەتە كوردستان، لەو كاتەی كە جیھان بێ ئاگا بووە لەو زوڵمەی لە گەلی كورد دەكرا و جگە لە شاخەكان كەس پشتوپەنای نەبوو، ئەو رۆژنامەنووسە دەیەوێت لە رێگەی كامێرەكەیەوە ھەواڵی شۆڕشی كورد بۆ جیھان بگوازێتەوە، دواتر رژێمی بەعس پێی دەزانێت و ھەوڵی دەستگیركردنی دەدەن، بەڵام مەفرەزەكەی ھێزی پێشمەرگە رێگە نادەن بكەوێتە دەست رژێم و دوای شەڕێكی سەخت و دژوار بە سنووری توركیادا رزگاری دەكەن.

فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت
فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت
فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت
فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت
فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت
فیلمی سڵاو پێشمەرگە نمایش دەكرێت