بە گوتنی گۆرانییەكی سیاسی خەڵاتی گەورەترین پێشبرکێکی لە ئەوروپا بردەوە
K24 - ھەولێر
خانمە ھونەرمەندێكی ئۆکراینا لە كاتی بەشداریكرنی لە گەورەترین پێشبركێی چڕینی گۆرانیی لە ئەوروپا یۆرۆڤیژن کە لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید رێکخرا، گۆرانییەكی سیاسیی و مێژوویی لەو پێشبڕكێیە چڕی و توانی خەڵاتەكە بە دەست بێنێت.
جەمالای ھونەرمەندی ئۆکراینایە خەڵاتی پێشبڕكێی یۆرۆڤیژنی گۆرانیی گوتنی بەدەستھێنا، بەڵام خەڵاتەكەی بە گۆرانییەكی سیاسیی و مێژوویی بەدەستھێنا كە باس لە دوورخستنەوەی گەلی تەتار دەكات لە لایەن یەكێتی سۆڤێی جاران لە نیمچە دوورگەی کریمیا.
دوای بردنەوەی خەڵاتەكە جەمالا لە پەیامێكدا گوتی: "دڵنیابووم ئەگەر راستی بڵێم دەچێتە دڵی خەڵك، سوپاس بۆ ستۆكۆڵم و كەسانی بەڕێوەبەران بۆ پێشبركێی یۆرۆڤیژن بۆ چڕینی گۆرانیی".