بەهای لیرەی سووری بە شێوەیەکی بەرچاو داکەوت
K24 - ھەولێر
بەهای لیرەی سووری لە دوایین مامەڵەکانیدا بۆ کەمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزی، و لە ئاستی چوار هەزار لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی.
بەهای لیرەی سووری لە بازاڕاکانی دیمەشق بۆ ئاستی سێ هەزار و 910 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی، لە بازاڕەکانی قامشلوش بۆ ئاستی سێ هەزار و 885 لیرە دابەزی.
ھەروەھا دراوی سووری بەرامبەر یۆری ئەوروپی بۆ ئاستی 4 هەزار و 780 دابەزی.
مامەڵەکارێکی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە دیمەشق ئاشکرای دەکات، بەهۆی ناجێگیری بازاڕی دراو سەرجەم نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و فراوان بوونی نرخی کڕین و فرۆشتن ناچاربوونە مامەڵەکان رابگرن و نووسینگەکانیان دابخەن.
لە هەمانکاتدا ئاشکرای دەکات، بازرگانان و خاوەن دوکانەکان دووچاری زیانی گەورە بوونەتەوە.