زانایان ھۆشداری روودانی كارەساتێك دەدەن

بەرگەی ئاسمانی زەوی
بەرگەی ئاسمانی زەوی

K24 – ھەولێر:

زانای ژاپۆنی، كازومی ئۆزاكی لە زانكۆی تۆھۆ و تایبەتمەندی ئەمەریكایی، كریستۆڤر رینھارد لە پەیمانگای جۆرجیا بۆ تەكنەلۆجیا، دوای ئەوەی چەندین كردەوەی كۆمپیۆتەرییان جێبەجێكرد. گەیشتن بەو دەرئەنجامەی، كە لەكۆتاییدا گشت ئۆكسجینی ئازاد لەبەرگەی ئاسمانی زەویدا ون دەبێت و نامێنێت، لە ئەنجامدا زۆربەی گیناوەرە زیندووەكان لە سەر ئەم ھەسارەیە لەناودەچن.

لێكۆڵەران و تویژەران دەستیانكردەوە بە لێكۆڵینەوە لە پێشھاتەكانی بەرگەی ئاسمانی ھەسارەكەمان لەگەڵ چاودێریكردنی ھۆكارەكانی جیۆلۆجی و بایۆلۆجی و ئاووھەوا.

بەپێی مەزندەكانی دانەرانی كارەكە، كە گۆڤاری  دەرئەنجامەكانی بڵاوكردووەتەوە، سەقامگیری بەرگەو ئاسمانی زەوی تا یەك ملیار ساڵی دیكە بەردەوام دەبێت، بەڵام دوای ئەوە، بەھۆی زیادبوونی زۆری چالاكی خۆر، ھەسارەكەمان بێ ئۆكسجین دەمێنێتەوە، ئەم كردەیە بەھۆی كەمبوونەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربوون لە بەرگەی ئاسمانی زەویدا روودەدات،  كاتێك ئەم پێنوێنە دەگاتە خاڵێكی لەنگ، كردەوەی نواندنی رووناكی لەسە ھەسارە لەكار دەكەوێت و ئۆكسجین لە چوونە نێو بەرگەی ئاسمانی رادەوەستێت.

زاناكان بەھۆی ئەو گۆڕانكارییە لە ژینگەی باودا دەڵێن: لە كۆتاییدا گشت گیناوەرە زیندووەكانی سەر زەوی دەمرن و تەنھا میكرۆبە سەرەتاییەكان دەمێنن.