وڵاتێكی ئه‌وروپی له‌ریزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهان ده‌ستنیشان كرا
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای "نوماد كابیتالیست"ی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی، لیستێكی بۆ باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهانی بۆ ساڵی (2021) ئاشكرا كرد، كه له پاسپۆرتی (199) وڵات پێكهاتووه.
له پێی ریزبه‌ندی لیسته‌كه، پاسپۆرتی لۆكسه‌مبۆرگ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، دواتر سوید، ئێرله‌ندا، سویسرا و به‌لجیكا دێن.
له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش پاسپۆرتی ئیمارات له ریزبه‌ندی (38) وه‌رگرتووه و كوه‌یت (97)، قه‌ته‌ر (98)، عومان (103) و به‌حره‌ینیش له ریزبه‌ندی (105)ی جیهانییه.
به پێی "نوماد كابیتالیست"، (5) پێوه‌ری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پاسپۆرتی وڵاتان دیاریكردووه، كه بریتین له‌مانه: گه‌شتكردن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، یاسای باجی نێوده‌وڵه‌تی، گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی، فره‌نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی كه‌سێتی.
پاسپۆرته‌كانی ئه‌ریتیریا، سووریا، یه‌مه‌ن، عێراق و ئه‌فغانسان له‌خواره‌وه‌ی رێزبهندییهكهن، عێراق له كۆی (100) خاڵ، (23) خاڵی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته له كۆی (199) وڵات، ده‌توانن گه‌شت بۆ (28) وڵات بكه‌ن.
كۆمپانیای "نوماد كابیتالیست" كۆمپانیایه‌كی راوێژكارییه له‌بواری باج و گه‌شتكردن، له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری جیهانی "ئاندرۆ هیندرسۆن" دامه‌زراوه، كه راوێژ بۆ پڕۆژه‌كانی سه‌رمایه‌داران ده‌كات، له‌بواری پلانی باجی یاسایی و سه‌رمایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی