بابه‌تی "پیاوه‌تی" له پرۆگرامی خوێندن زیاد ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی "ئێن بی سی نیوز" بڵاویكرده‌وه، چین به نیازه بابه‌تی "پیاوه‌تی" بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد بكات، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، كه به‌شێكی كوڕان له نه‌وه‌ی ئێستا شه‌رمنن و "هه‌ستی ژنانه‌یان هه‌یه و زیاد له پێویست هه‌ستیارن".
ئەم پێشنیازە نوێیە و پلانی "بەرزکردنەوەی پیاوەتی" لە قوتابیاندا، مشتومڕێکی گەرمی لە نێوان نێرینەدا دروست کردووە سەبارەت بە رۆڵی رەگه‌زی، كه حکومەتی چین زیاتر جەختی لەسەر دەکاته‌وه و زۆرێک بە له‌قاڵبدانی كۆن و تێکدەرانەی دەبینن.
له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی چین پلانێكی بۆ "گه‌شه‌پێدانی پیاوه‌تی" بڵاوكرده‌وه، بۆ قوتابیانی كوڕ و منداڵانی ناو باخچه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ قوتابخانه دواناوه‌ندییه‌كانیش، كه مامۆستایانی وه‌زرش راهێنانیان بۆ ده‌كرێت، تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی قوتابیان له رووی جه‌سته‌ییه‌وه دروست بكه‌ن، رۆشنبیركردنی ته‌ندروستیش بكرێته ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی له بابه‌ته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری دیارده‌ی ئینته‌نێت له‌سه‌ر به‌های هه‌رزه‌كارن سنووردار بكرێت.
ئه‌و پلانه، دوای ئه‌و هۆشدارییه‌ی راوێژكارێكی باڵای سیاسی چین هات، كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وڵات به هۆی "قه‌یرانی پیاوه‌تی"ی نیشتمانی ده‌ناڵێنێت.
راوێژكاره‌كه‌ی چین، سی زیفۆ، گوتی: "په‌یوه‌ندی نێوان خێزان و مامۆستایان پچڕاوه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كوڕه‌كان شه‌رمن و "نێره‌مووك" و هه‌ستیار ده‌بن".
روونیشكرده‌وه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چینه‌وه هه‌یه و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، ره‌فتاری "ژنانه"ی كوڕه‌كان "هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه‌ی چین و گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌كات".
دیارده‌ی ره‌فتاری ره‌گه‌زی، له‌م ساڵانه‌ی دوایی له چین سه‌ریهه‌ڵداوه، كه جیاوازی هه‌ر دوو ره‌گه‌زی نێر و مێ زۆره، كه (37) ملیۆن پیاو له ژنان زیاترن، ئه‌مه دوای ئه‌و جیاكارییه‌ی به پێی ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته له نێوان ساڵانی (1979) تا (2015) په‌یڕه‌ویان كرد، كه منداڵخستنه‌وه له یه‌ك منداڵ زیاتر رێگه‌ی پێنه‌ده‌درا.
سه‌رچاوه: RT
د.ی