مردنی داھێنەری "كاسێت" خاوەنی شۆرشی پكھاتەی بیستن

بەشداری ئەو داھێنەر بەو چەندە نەوەستا، بەڵكو بەشداریشی كرد لە پێشخستنی سی دی لە میانی ساڵانی ھەشتاكانی سەدەی رابردوودا
داھێنەری كاسێت كۆچی داواییكرد
داھێنەری كاسێت كۆچی داواییكرد

K24 – ھەولێر:

داھینەری ھۆڵەندی، لو ئۆتنز، كۆچی دواییكرد، كە یەكەم كاسێتی دەنگیی لە جیھاندا تۆمار كرد لە میانی ساڵانی شێستەكاندا لە سەدەی رابردوو، لە كاتی خۆیدا شۆرشێكی لە پێكھاتەی بیستندا درووستكرد.

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیل" ئەو داھێنەرە لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، مەزندەكان ئاماژە دەكەن بەوەی لەو كاتەوە تا ئێستا نزیكەی 100 ملیار كاسێت لە جیھاندا فرۆشراون.

داھێنانی كاسێتی بیستن لە ساڵی 1963 بووە ھۆی روودانی گۆڕانكارییەكی گەورە لە شێوازی بیستنی خەڵك بۆ موسیقا و پەرتووكی تۆماركراو.

بەھۆی ئەم كاسیتەی بیستن، خەڵك بۆ یەكەم جار توانیی گوێ لە مۆسیقا بگرن و جولە بكەن لەگەڵیدا و ناچار نەبن لە جێگای خۆیاندا بمێننەوە.

بەپێی ئەوەی لە لایەن خانەوادەی كۆچكردووە راگەیاندراوە، ئەو داھێنەرە، كە ئەندازیار بوو، لە ماڵی خۆی لە دوزێل لە كۆتایی ھەفتەی رابردوو كۆچی دواییكردووە.

ئۆتنز لە بەشی پێشخستنی بەرھەمەكان لە كۆمپانیای "فیلیپس" كاری دەكرد، لە سالی 1960 لە تەك ھاوكارانی خۆی خەریكی پێشخستنی كاسێت كرد.

لە 30ی/ئابی 1963، ئۆتنز، كە ئەو كات تەمەنی 37 ساڵ بوو، لە "پیشانگای بەرلین بۆ ئەلیكترۆنییەكانی ئێزگە" نمایشی كاسێتی تۆماركردنی دەنگی كرد.

چونكە ئەو كات ئامێرەكانی "بێنینی بیستن" بە شێوەیەكی بەرفراوان بەردەست نەبوون، ژمارەیەك كۆمپانیای ژاپۆنی دەستپێشخەری بەرھەمھێنانی كۆپی ھاوشێوەیان كرد بۆ كاسێت.

لە چوارچێوەی ئەو سەركەوتنە، ئۆتنز لەگەڵ كۆمپانیای "فیلیپس" و "سۆنی" گەیشتنە رێككەوتن لە بارەی مافەكانی لەسەر ئاستی مولكییەتی ھزری.

بەشداری ئەو داھێنەر بەو چەندە نەوەستا، بەڵكو بەشداریشی كرد لە پێشخستنی سی دی لە میانی ساڵانی ھەشتاكانی سەدەی رابردوودا.

لە جیھاندا نزیكەی 200 ملیار سی دی فرۆشران، بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنی شۆرشی تەكنیكی ئەمەشیان پاشەكشەی كرد و خەڵك دەستیان بە ھەڵگرتنی پێكھاتەی بیستراو كرد بەڕێگای ئینتەرنێت یان بە رێگای بلۆتۆس لە جیاتی كڕینی سی دی.

ئۆتنز دەیزانی شۆرشێك لە بواری "بینینی بیستن" روودەدات و لە ھەشتاكانی سەدەی رابردوو مەزندەی كرد، ئامێرەكانی تۆماركردنی ئاسایی پاشەكشە بكات لەوەی وەك جاران جۆش و خرۆشی مۆسیقامان پێ بەبەخشێت وەكو سەردەمەكانی پێشوو.