كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆزی ئاشكرا كرد

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
كەشوھەوا
كەشوھەوا

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز ئاشكرا كرد و رایگەیاند، لە سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆز شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەپێی ئەو نەخشانەی لەبەردەستن، پێشبینی دەكرێت رۆژانی یەكەم و دووەمی جەژنی نەورۆز رەوشی كەشوھەوا سەقامگیر بێت و پێشبینی بارانبارین ناكرێت. لە پاشنیوەڕۆی سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆز لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ناوچە شاخاوییەكانی دیكە بارانبارین دەستپێدەكات، كە دەبێتە سەرەتای شەپۆلێكی بارانبارین و رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت".

راشیگەیاند: "رۆژی 24ی مانگ لە سەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە و ئەمەش لەم وەرزەدا دڵخۆشكەرە".