فێستیڤاڵی بەهارە لە سلێمانی لە کارەکانی بەردەوامە

K24 - هه‌ولێر:
به‌ئامانجى ناساند و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له شارى سلێمانى فێستیڤاڵى به‌هاره به‌رده‌وامه، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به به‌شدارى زیاتر له (220) كۆمپانیا و كارگه و چه‌ندین گرووپى كارى ده‌ستى كراوه‌ته‌وه، ئهمانجى فێستیڤاڵه‌كه ناساندنى زیاترى كارى ئه‌و گه‌نجانه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت له رێگاى درووستكردنى براندى ناوخۆیی ببنه هۆى به‌ره‌و پێشچوون و به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى گه‌نجان له‌بوارى كار و ئابوورى له كوردستاندا.
خه‌له‌ف محه‌مه‌د، زیاتر له (30) ساڵه، له دوكانێكى بچووك له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌رهه‌مى جوتیارانى گونده‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌فرۆشێت، پیشه‌كه‌ى له باوكیه‌وه بۆماوه‌ته‌وه و له‌هه‌ر فێستیڤاڵێك بۆ ناساندنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى له شاره‌كانى كوردستان بكرێته‌وه، به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانى به‌شدار ده‌بێت و هه‌لى ساغكردنه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت.
به‌رهه‌مه بهشدارپێكراوهكانى فێستیڤاڵى به‌هاره هه‌مه‌چه‌شنه‌ن، زیاتر گرنگى دراوه به‌و به‌رهه‌مانه‌ى له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و سرووشتین، له‌هه‌مانكاتدا رۆڵى ئه‌و گه‌نجانه‌ش له‌بیرنه‌كراوه، كه خاوه‌نى براند و به‌رهه‌مى خۆیانن، تاكو فستیڤاڵه‌كه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ ناساندنى كاره‌كانیان.
گوڵان لیوان، روێژكارى بهبازاڕكردن له فێستیڤاڵى به‌هاره گوتی: "هه‌وڵمانداوه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ناوخۆیین له كارگه و كۆمپانیاكان، گرنگی تایبه‌تیان پێبده‌ین، بۆئه‌وه‌ی له فێستیڤاڵی به‌هاره به‌شدار بن و ئاشنا بن به كڕیاره‌كانی خۆیان، جگه له‌وه‌ش، ژماره‌یه‌ك كوڕ و كچی گه‌نجمان هه‌یه، كه خاوه‌نی براندی خۆیانن، هاوكاریان بووین بۆئه‌وه‌ی بتوانن كاڵاكانیان له هاووڵاتیان بناسێنن".
فێستیڤاڵى به‌هاره، بۆ ماوه‌ى (3) ساڵه به به‌شدارىكردنى چه‌ندین كۆمپانیا و كارگه و به‌رهه‌مهێنه‌رى ناوخۆیی له شارى سلێمانى ده‌كرێته‌وه، ئامانج له فێستیڤاڵه‌كه هه‌م ناساندن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆییه‌كانه، هه‌م به ره‌چاوكردنى بارودۆخى دارایى هاووڵاتیان توانراوه داشكاندن بۆ نرخى زۆربه‌ى كاڵا و به‌رهه‌مه‌كان بكرێت.
د.ی