ئه‌مه‌ریكا: ده‌ست به دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به به‌شداری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا وڵاتانی چوار كۆ یه‌ك له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه‌كانیان به بنیاتنه‌ر له‌قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یان له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به دانووستانه‌كان بكرێته‌وه.
نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و دانووستانانه‌ی له "بنیاتنه‌ر" وه‌سفكرد.
واشنتن له 2018دا یه‌كلایه‌نه له‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه كشایه‌وه، كه ئێران و وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا دوای زیاتر له 12 ساڵ دانووستان پێی گه‌یشتبوون.
دوای كشانه‌وه‌كه، ئه‌مه‌ریكا سزای دارایی و ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه.
ئێران له به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كاته‌وه و چیدیكه پابه‌ندی ئه‌و پرۆتۆكۆله هاوپێچه نابێت، كه خۆبه‌خشانه جێبه‌جێی ده‌كات.
وڵاتانی ئه‌وروپا و چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (رووسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا نه‌چوونه ژێر باری داواكاری ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاشه‌كشێ كردن له رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌م هه‌فته‌یه نوێنه‌رانی ئه‌و چوار وڵاته‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به جیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌وه، به ئامانجی رێگرتن له هه‌ره‌سهێنانی رێككه‌وتننامه‌كه.
بڕیاره ئه‌و وڵاتانه ئه‌مڕۆ به بێ نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شیاندا كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی دانووستانه‌كان.
ئێران داوا ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه لابه‌رێت، كه دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ناووكی به‌سه‌ر تارانیدا سه‌پاندبوو.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ده‌كرێت ئه‌و سزایانه هه‌ڵبگیرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه نییه.