ته‌ڤده‌م به‌ پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا ده‌ڵێت "چه‌ته‌كانی رۆژئاوا"

ئاڵدار خه‌لیل: حه‌یفه‌ به‌وانه‌ بگوترێت پێشمه‌رگه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/94895342-221b-48c5-97a8-dcc0333fb43e/Aldar-Qamishlo-peshmerge.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئاڵدار خه‌لیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ته‌ڤگه‌ری جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م)، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24، له‌ باره‌ی داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری سیمالكای نێوان باشووری و رۆژئاوای كوردستان گوتی: "سنووری سێمالكا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ داخراوه‌ و ئه‌گه‌ر بكرێته‌وه‌ ده‌بێ بێ مه‌رج بێت".

له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا، كه‌ به‌ له‌شكری رۆژ ناسراون، ئاڵدار خه‌لیل گوتی: "ئه‌وانه‌ پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا نین، به‌ڵكو ئه‌وان چه‌ته‌ن و حه‌یف ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌وانه‌ بنرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێت".

له‌شكری رۆژ، هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه‌ مه‌شق و راهێنانییان پێده‌كرێت و له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی ژن و پیاو پێكهاتووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ دژی داعش، له‌ میحوه‌ری به‌نداوی موسڵ جێگیر كراون.