بەهۆی کەمی باران بارین ئاژەڵداران کۆچ دەکەن

وشكه‌ ساڵی و گرانبوونی ئالیك ته‌نگی به‌ ئاژه‌ڵداران هه‌ڵچنیوه‌
ئاژه‌ڵداران له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌ره‌و كوێستان كۆچ ده‌كه‌ن
ئاژه‌ڵداران له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌ره‌و كوێستان كۆچ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

کەمی باران بارین زۆربەی ئاژەڵدارەکانی گەرمیانی ناچار کردووە لە گەرمیانەوە به‌ره‌و كوێستان کۆچ بکەن، ئاژەڵدارەکانیش دەڵین جیا لە نەبوونی لەوەڕگا، نرخی جۆ و ئالیکیش گران بووە، ئەمەش ھۆکارە بۆ ئەوەی ساڵێکی پڕ لە زیان و سەخت و دژوار بەڕی بکەین.

ئاژەڵداران سەرقاڵی گواستنەوەی ئاژەڵەکانیانن لەگەرمیانەوە بۆ کوێستان، ئەم ئاژەڵدارانەی گوندەکانی گەرمیان بێ بارانی و وشکەساڵی ئەم ساڵ ناچاری کردوون بەم شیوەیە مەڕ و بزنەکانیان بەئۆتۆمبیل بگوازنەوە بۆناوچە کوێستانەکان.

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە (700) ھەزار سەر مەڕ و بزن لەلایه‌ن ئاژەڵدارانەوە بەخیو دەکرێن، کەمی باران بارین و نەبوونی لەوەڕگا ئاژەڵدارانی خستوەتە دۆخێکی خراپ، چونکە جیا لە وشکە ساڵی، نرخی جۆ و ئالیکیش گران بووە، ئەمانەش بونەتە ھۆکار كه‌ گەرمیان و کوێستان بکەن یان ئاژەڵەکانیان بفرۆشن.

کەمبوونەوەی ئاوی رووبار و بەنداوەکانی گەرمیان و کەمی باران بارین زیاتر لە (60%)ی بەرھەمی دانەویڵەی جوتیارانی گەرمیان بۆ ئەم ساڵ کەمی کردووە، لەوەڕ گاکانیش بەجۆریک بێ بارانی کاری تێکردوون، ھیچ گژوگیایەک سەوز نەبووە، تا ببێتە خۆراکی ئاژەڵەکان.

د.ی