ئێران: دانووستانی ڤیه‌ننا بنیاتنه‌ره

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكامان له‌سه‌ر لابچیت و دووباره رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كارا بكرێته‌وه.
ره‌بیعی له لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی گوتی: "گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا بنیاتنه‌ره و هیوادارین به ئه‌نجامی خواستراو بگه‌ین، به‌ڵام نامانه‌وێت ئه‌نجامه‌كه به په‌له بێت، تاران ئاماده‌یه هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت به واشنتن بدات له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
گوتیشی: "له گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان، كه پێویسته بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێنه‌وه".
عه‌لی ره‌بیعی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكومه‌تی ئێران به ئامانجی هه‌ڵبژاردن به‌شداری له گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا نه‌كردووه، ته‌نیا ئامانجمان هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێرانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ریككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئامرازێكی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو دۆزێكی نیشتمانییه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی