هێزی "پێشمه‌رگه" گه‌یشته فێستیڤاڵی كان
K24 - هه‌ولێر:
بێرنار هێنری لیڤی، فه‌یله‌سووف و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی، خۆی فیلمه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "پێشمه‌رگه" ئاماده‌ی 69هه‌مین فێستیڤاڵی كان بوون له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مڕۆش "پێشمه‌رگه" نمایشكرا.
له باره‌ی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ش، رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه رایانگه‌یاند، كه فیلمه‌كه له نزیكه‌وه باس له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كود ده‌كات و تیمێكی بچووك كارییان تێدا كردووه، به‌شێك له گرته‌كانیش راسته‌قینه‌ن و له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ و رووداوه‌كاندا وێنه‌كانییان گیراوه.
ئاڵا ھوشیار، وێنەگری سەرەکی فیلمی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە (كوردستان24)ی گوت: "گرتەكانی فیلمی پێشمەرگە لە جەلەولاوە تا شنگال لە ھەموو سەنگەرەكان بێ جیاوازی گیراوە و زۆربەی شەڕەكانی تێدایە".
گوتیشی: "شەھید مەغدید ھەركی پاڵەوانی فیلمەكەیە، دەرھێنەری فیلمەكە كاتی ھاتنی بۆ كوردستان لە چیای زەرتك سەردانی كردبوو، مەغدید ھەركی زۆر بە ورە و بڕواوە بۆ دەرھێنەرەكە دوا بوو، كاریگەری كردبووە سەر دەرھێنەر بۆیە وەك پاڵاوانی فیلمەكە ھەڵیبژارد".
"كاتێك ھەواڵی شەھیدبوونی مەغدید ھەركیم بە دەرھێنەر راگەیاند كە ئەوكات لە ئەورووپا بوو زۆر پەرۆش بوو بۆ شەھیدبوونی".
هاوكات له‌گه‌ڵ بێرنار هێنری لیڤی، فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ریه‌ك له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و سیروان بارزانی، ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خانمه گۆرانیبێژ هێلی لۆڤ، ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌بوون.