شەڕی تورکیا و پەکەکە زیانی لە کەرتی کشتوکاڵ داوە
K24- هه‌ولێر:
به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وام ده‌ڤه‌ر و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی سه‌ره‌كی به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه و ساڵانه به ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار ده‌بن و زیانێكی زۆری ماددیش به گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌گات.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاشکرای كرد، کە بە سەدان دۆنمی کشتوکاڵی جوتیارانی ئەو ناوچانە لە ناوچوون و بە سەدانی دۆنمی دیكه‌ش چۆڵکراون و زیانێکی زۆر بەر رەز و باخەکان گەیشتووە و خەڵک نا‌وێرن بچن کاری کشتوکاڵی و ئاودێری بکەن.
چەندین ساڵە گوندەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و ئێران، بەهۆی شەڕ و تۆپباران و بۆمبا‌باران، چۆڵ دەکرێن و هەڕەشەی چۆڵکردن لەسەر گوندی دیکەیش هەیە، کە زیانی زۆری بە سرووشتی ژینگەیی و کشتوکاڵی ناوچە سنووریەکان گەیاندووە، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو ناوچانە، کە زیانێکی زۆر بەر رەز و باخەکان گەیشتووە و خەڵک نا‌وێرن بچن کاری کشتوکاڵی و ئاودێریی بکەن.
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ زیانە کشتوکاڵییەکان روونكردوه‌وه و ئاشکرای كرد، (50%)ی کشتوکاڵ و باخداری لەو ناوچانە کەمی کردووە، تۆپبارانه‌كه هه‌ر ته‌نیا زیانی له‌سه‌ر كشتوكاڵ نییه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ش هه‌یه، رووبه‌رێكی زۆری ره‌ز و باخی هاووڵاتیان سووتاون، ئه‌مه زیانێكی ئابووری گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئەحمەد زەنگەنە، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری لە بارودۆخی ئەو ناوچانە دەدات و پێی وایە لە (10) ساڵی رابردوودا تا ئێستا بەھۆی شەڕ و تۆپباران و بۆمبابارانەوە بەشی زۆری ژینگەی ئەو ناوچانە تێکچووە.
پەکەکە شوێنی خۆی، کە باکووری کوردستانە، جێ هێشتووە و بنکە و بارەگاکانی لە گوندەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بەمەش بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی گوندنشیان و چۆڵبوون و خاپووربوونی گوندەکانیان.
د.ی