وێنهگرتنی یهكهم فیلمی شیرین جیهانی له كهنهدا دهستی پێكرد
K24 – ههولێر:
فیلمی "Black Butterfly" یان "پەپوولەی رەش" ناوی فیلمە نوێیەکەی شیرین جیهانییە، کە ئەمڕۆ لە شاری ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا دەست بە وێنەگرتنی کرا.
فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی شیرین جیهانی و لە وێنەگرتنی یۆجین و دەنگ هەڵگرتنی دێین کارامێسینسه و ستافێکی لێهاتوو و پسپۆڕ لە کاری سینەمایی کاریان تێدا کردووە. زمانی فیلم ئینگلیزیە و زیاتر لە 10 ئەکتەر رۆڵی تێدا دەبینن، کە زۆربەیان لە گەلانی جیا جیای کەنەدان.
بابەتی فیلم مرۆڤایەتی و پەیامی رەوشت بەرزی هەندێك كهس پیشان دەدات، کە بە رواڵەت و نیگا هەندێك کەس پێچەوانەیە و تەوەری رەگەزپەرەستی بابەتێکی زەقه، بەڵام شکست خواردووە.
فیلمەکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاری ڤانکۆڤەر وێنە دەگیرێت و ماوهی چەند رۆژێك دەخایهنێت.
شیرین جیهانی یەکەم فیلمی سینەمایی خۆی لە ساڵی 2006 بەرهەمهێنا، کە لە فێستیڤاڵی کاتانزارۆی باشووری ئیتاڵیا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا، هەروەها خاوەنی دەیان بەڵگە فیلم و چەند کورتە فیلمێکە، لەوانە: Under Black کە تاوانەکانی داعش دژ بە ژن و منداڵانی ئێزدی دەباتە ژێر پرسیار و له زیاتر لە 7 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا بەشداری پێکرا، فیلمی Orang man dreams کە هەست و خەونەکانی مرۆڤێکی دیلی دەستی داعش شی دەکاتەوە، تا ئێستا لە زیاتر لە 10 فێستیڤاڵی بە ناوبانگی ئەمهریکی، ئەوروپی و ئەفریقی پێشان دراوە و خەڵاتی یەکەمینی فێستیڤاڵی دژە تیرۆری هەولێر و خەڵاتی یەکەمینی سینەما لە نیگای ئافرەتی لە ساڵی 2019 پێ بەخشرا، کورتە فیلمی (یادی) فیلمێکی تری 15 خوولەکی شیرین جیهانییە، کە گێڕانەوەی کچێكی 6 ساڵانەیە و لە جەنگی سووریا دایك و باوکی لە دەست داوە و هەست و ئازارەکانی ناخی دەگەیهنێتە جیهان، ئهو فیلمه لە چەندها فێستیڤاڵی بهناوبانگی وڵاتانی جیهان بەشداری پێكراوه، دواترینیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لەندەن بوو.
H.B