چه‌كدارانی حه‌شد گه‌مارۆی باره‌گاكانی یه‌كێتییان له خانه‌قین دا
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی حه‌شد چوونه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیان چه‌ك كرد.
لەوبارەیەوە په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان گوتی: "ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی حه‌شد چوونه‌ته سه‌ر بازگه‌ی "باوه مه‌حموود" و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایشیان چه‌ك كردووه".
ھەروەھا روونیكردەوە كە : له ناو خانه‌قیندا چه‌كدارانی حه‌شد چوونه‌ته سه‌ر ئاسایش و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد له‌سه‌ر دیواری باره‌گاكانی یه‌كێتی نووسیویانه: "بچنه ده‌ره‌وه".
دوای هه‌وڵه‌كانی میانگیری و په‌یوه‌ندیكردنی به‌رپرسانی ئاسایش و پێشمه‌رگه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد كراون.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و رووداوانه دوای ئه‌وه هاتوون، كه لە بازگەی ئاسایشی سلێمانی، به‌رپرسێكی حه‌شد به ناوی "حازم شەکرچی" ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوای ئازادكردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خانه‌قین، هێزی كۆكردووه‌ته‌وه و داوای ده‌ركردنی یه‌كێتی له شارۆچكه‌كه كردووه.