هه‌ولێر.. دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنیی بایۆمه‌تریی نوێی ده‌نگده‌ر به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکان له عێراق رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنیی بایۆمه‌تریی نوێی ده‌نگده‌ر له ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردن له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن.
نووسینگه‌ی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتریی نوێی دەنگدەر به‌رده‌وام دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا كارته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، له‌هه‌مه‌نكاتدا داوای له‌ونه‌ش كرد، كه تا (25/ 10/ 2020) داتاكانیان نوێكردووەتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن له بكەن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه لە كاتی سەردانیكردندا، وێنەی ئەسڵیی ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆتان ببەن:
1- ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی
2- رەگەزنامەی عێراقی
3- پسولەی خۆراك
4- كارتی زانیاری
5- كارتە كۆنەكەی دەنگدەر
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق، رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمیسیۆنیش لای خۆیه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه.