نابینایەک 40 ساڵە کەمانچەی کردووەتە نزیکترین هاوڕێی خۆی
K24 – سلێمانی
زۆرجار به‌هره هونه‌رییه‌كان له كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، زیاتر ره‌نگده‌داته‌وه. رێبوار رەسوڵ، له‌گه‌ڵ ئە‌وه‌ى نابینایە، به‌ڵام توانیویەتی قۆناغه‌كانى خوێندن به‌سه‌ركه‌وتووه‌ى ببڕیت و بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له یاسا به‌ده‌ست بهێنێت. جگه له‌وه خولیایه‌كى زۆرى بۆ ژه‌نینى ئامێره مۆسیقییەکان هه‌یه، ئەو هیچ رۆژێكى به‌بێ ژه‌نینى كەمانچە تێناپەڕێت.
وەکخۆی دەڵێ "له منداڵییه‌وه خولیاى تایبه‌تى بۆ موزیك ده‌بێت، مۆسیقا وه‌ك به‌هره‌یه‌كى خودایی بۆ تواناكانى ده‌بینێت، رێبوار نزیكەی 40 ساڵه كه‌مانچه‌ى كردووەته هاوڕێ خۆی.