چالاکوانێکی کورد بە 11 ساڵ بەندکردن سزا درا

لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە چەند تۆمەتێک سزای بەندکردنی بۆ دەرکرا
حەیدەر قوربانی
حەیدەر قوربانی

K24 - هەولێر

چالاکوانێکی خەڵکی کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە، سزای 11 ساڵ بەندکردنی بۆ دەرکرا.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ "حەیدەر قوربانی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی گوندی بزوەشی کامیاران، لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی شاریاری تارانەوە، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپەکانی دژ بە حکومەت و تێکدانی تەناهی ئێران و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە سزای 11 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە".

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوە، سزاکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەو هاووڵاتییە کوردە راگەیاندراوە و داوای لێکراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بکات.