لە خانەقین داعش ھێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی

کوژراو و بریندار هەن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – گەرمیان

لە گوندێکی سنووری خانەقین، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی کوژراو و بریندار هەن.

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "لە گوندی  شەقیق-ی سنووری خانەقین چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی".

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە لیوای 3ی هێزی پێشمەرگە لە گەرمەسێر بە کوردستان24ی گوت: "بەھۆی ھێرشەکەوە چەکدارێکی حەشد لە لیوای 23 کوژراوە و سێ چەکداری دیکەش بریندارن، تەرمی کوژراوەکە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کران".

خضیر عیدان ئەو چەکدارەی حەشدی شەعبی، کە لە هێرشەکەدا کوژراوە
خضیر عیدان ئەو چەکدارەی حەشدی شەعبی، کە لە هێرشەکەدا کوژراوە