وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی ماسی دروستکردووە

K24 - سلێمانی:
له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى راوه‌ماسى، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئه‌و ماسیانه‌ى له ناو چه‌م و رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان هەن، راوده‌كرێن، به‌راورد به ماسى حه‌وز، خواستى هاووڵاتیانیش له سه‌ر ماسى چه‌م و رووباره‌كان زیاتره، وشكه ساڵیش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ماسى ده‌ریاچه‌كان كردووه.
له‌گه‌ڵ دهسپێكردنهوهى وه‌رزى راوكردنى ماسى، ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ناو گوزه‌رى ماسى فرۆشاندا ده‌بینرێت، ئه‌و ماسیانهن كه خۆماڵین و له ناو چه‌م و رووبار و ده‌ریاچه‌كاندا راوده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌هۆى وشكه ساڵییەوه دابه‌زینى ئاستى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، كاریگه‌رى له‌سه‌ر كەمبوونی بەرهەمی ماسی كردووه.
"سالح جلال"ی ماسیفرۆش ئاشكرای كرد، "زیاتر له ده‌ریاچه‌ی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ماسیمان بۆ دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ كه‌مه، ماسیش كه‌مبووه‌ته‌وه، جگه له وشكه ساڵی، به‌كارهێنانی ده‌رمان و قومبه‌له و كاره‌با بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ساڵ به‌ساڵ ماسی كه‌مببێته‌وه، دوایی ماسی هه‌ر نامێنێت".
بە ئامانجى ساغكردنه‌وه‌ى بەرهەمی ماسی ناوخۆ، هاورده‌كردنى ماسى له وڵاتانى دراوسى بۆ ناو هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌مه‌ش نرخى ماسى تا رادەیەک به‌رزكردووه‌ته‌وه.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى سلێمانى گوتی: "ئه‌گه‌ر ماسی كه‌م ببێته‌وه، یان گران ببێت، رێگه ده‌كه‌ینه‌وه و له ئێرانه‌وه ماسی دێت، كه بازاڕ هاوسه‌نگییه‌كی باشی به‌خۆوه بینی، دواتر هاتنی ماسی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین".
ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى 64 حه‌وزى ماسى رێگه‌پێدراو هه‌ن، كه 7 حه‌وزیان كۆنكرێتى تایبه‌تن بە ماسى سه‌له‌مون، 6 حهوزىشیان هه‌ڵواسراون و 51 حه‌وزیش به‌شێوه‌ی گڵن، كه جۆرى ماسى كاربى ئاساییان تێدا به‌خێوده‌كرێت. لە گەڵ ئەوەشدا ساڵ به‌ساڵ ئاستى ماسى ناو ده‌ریاچه و چه‌مه‌كان به‌هۆى پیسبوونى ژینگه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌كارهێنانى رێگاى نه‌شیاو بۆ راوكردن كه‌متر ده‌بێته‌وه.
د.ی