له ئیسپانیا تاوانكردن به‌رامبه‌ر منداڵان بۆ ئازاردانی دایکان لە فراوان بووندایە

K24 - هەولێر:
توندوتیژى ناڕاسته‌وخۆ، بریتییه له تاوانكردن به‌رامبه‌ر منداڵان، له پێناو ئازاردانى ژنان، یاخود دایكان، تا ئه‌و ئاسته‌ى كه پیاو منداڵه‌كه‌ى خۆیشی ده‌كوژێت.
توندوتیژى ناڕاسته‌وخۆ، تاوانێكه، زیاتر ره‌گه‌زى نێر، ئه‌نجامی ده‌دات، ته‌نها مه‌به‌ست لێێ، ئازاردانى ژنانه، یاخود دایكى منداڵه‌كانه، منداڵانیش قوربانى سه‌ره‌كى ئه‌و شێوه‌ى تاوانن.
له ئیسپانیا ئۆلیڤیا و ئاننا، له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه كوژران، ته‌رمى ئۆلیڤیا له نزیك زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى، له‌نێو كیسێكدا دۆزرایه‌وه، كه به به‌له‌مێكه‌وه به‌سترابووه‌وه، ته‌رمى ئانناش تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
دایكى ئه‌و دوو كچه له نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: هیوادارم كووشتنى دوو كچه‌كه‌م، هۆكاره‌كه‌ى ئازاردانى من نه‌بێت.
دایكى ئاننا و ئۆلیڤیا، ساڵێك بوو له‌گه‌ڵ هاوژینهكهى جیاببوونه‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیس ده‌ركه‌وت، ته‌نها مه‌به‌ست لێى، ئازاردانى ژنه‌كه‌یه‌تى.
پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا رایگه‌یاند، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌و جۆره تاوانه له ئیسپانیا بوونى نیه، له‌كاتێكدا له‌هه‌وڵدام، له‌گه‌ڵ رێكخراو چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌م كاره به ناشرینى پیشانى كۆمه‌ڵگه و راى گشتى بده‌م و ناوێكى فه‌رمى بۆ بدۆزمه‌وه.
كارمین رویز ریبیۆ، پسپۆڕى كۆمه‌ڵناسى روونیكرده‌وه، توندوتیژى په‌یوه‌سته به جۆرى ره‌گه‌زى مرۆڤ، ئه‌نجامدانى تاوانى ناڕاسته‌وخۆ، كه نێره‌كان به‌رامبه‌ر ژنان ده‌یكه‌ن، ته‌نها له رێگه‌ى منداڵهكانهوهیه، ئامانجیش لێوه‌ى، زیانگه‌یاندنه به ئافره‌ته‌كان.
كارمین گوتى: نازانم چ ناوێك له‌م هه‌ڵسوكه‌وته بنێم، هه‌ر دیارده‌یه‌كیش نه‌توانرێت ناوێكى لێبنرێت، ئه‌نجامى مه‌ترسیدار ده‌بێت.
ڤیكتۆریا رۆزێل، له تیمى حكومه‌تى ئیسپانیا رایگه‌یاند، ئه‌م شێوازه‌ى تاوان، ژنان تووشى ئازارێكى گه‌وره ده‌كاته‌وه.
ئهنخلیس كارمۆنا، سه‌رۆكى روانگه‌ى ئیسپانى دژى توندوتیژى خێزانى، رایگه‌یاند، زیاترین ئێش و ئازار، له‌م شێوازه تازه‌یه‌ى تاوان ده‌كرێت به دایكان بگات.
به‌پێى ئامارێك، كه حكومه‌تى ئیسپانیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له 2013ه‌وه، تا ئێستا، 39 منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت، (كه دایك و باوكیان له یه‌كترى جیابوونه‌ته‌وه)، له‌لایه‌ن باوكانه‌وه كوژراون، حاڵه‌تى ده‌گمه‌ن هه‌ن، كه دایكان تاوانى له‌و جۆره ئه‌نجامبده‌ن.
له ئه‌ڵمانیاش ژنێك به تۆمه‌تی كوشتنى پێنج له منداڵه‌كانى دادگایی كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ى پیاوه‌كه‌ى لێى جیابووه‌ته‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ ژنێكى دیكه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ك.ب