تورکیا بڕیارێکی ئەمەریکا سەرکۆنە دەکات
K24 - هەولێر
ئەنقەرە سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئەمەریکا دەکات، کە ناوی تورکیای خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی منداڵان چەکدار دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا، تۆمەتەکانی ئەمەریکا، لەبارەی چەکدارکردنی منداڵان رەتکردەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئەمەریکای کرد، کە ناوی تورکیای خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی منداڵان چەکدار دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە "واشنتن سیاسەتی دووفاقی لەم بابەتەدا پەیڕەوکردووە، لەبری ئەوەی پەکەکە و پەیەدە بخاتە لیستی ئەوانەی منداڵان چەکدار دەکەن، بەبێ بنەما تورکیا دەخاتە ئەو لیستەوە".
رۆژی پێنجشەممە 1/7/2021، ئەمەریکا لیستێکی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە بارزگانی بە منداڵان دەکەن و چەکدارییان دەکەن، ناوی تورکیاش لەو لیستەدایە.