پارێزگاری هه‌ولێر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاشکراشی دەکات کە پارێزگاکەیان لەسەر سێ زۆن رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە و پشتبه‌ستنی ئاو له هه‌ولێر 65%ی له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وییه.
ئومێد خۆشناو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر کەسێك ئاوی بە نایاسایی بۆ باخچەکان راکێشابێت، ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر دەبڕدرێت و دووپاتیشی کردەوە، کە هەڵمەتەکان لابه‌ری سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی ئاو لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه به‌رپرسین له دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتیان، پشتبه‌ستنی ئاو له هه‌ولێر 65%ی له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وییه، بۆیه پێویستمان به هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئاو.
پارێزگاری هه‌ولێر داوای له مامۆستایانی ئایینی كرد، كه له واتاره‌كانیاندا داوا له خه‌ڵك بكه‌ن زێده‌ڕه‌وی له به‌كارهێنانی ئاو نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواشی له ده‌زگاكانی میدیاش كرد، رۆڵی خۆیان ببینن، بابه‌تی هۆشیاری زیاتر تیشك بخرێته‌سه‌ر، كه خه‌ڵك ئاو به‌فیڕۆ نه‌دات.
د.ی