لە کان بایەخ بە دەرهێنەرە پیاوەکان دەدرێت و ژنان فەرامۆش کراون

K24 - هه‌ولێر:
رێکخەرانی فێستیڤاڵی کانی نێودەوڵەتی، رایانگەیاند، له كۆی (24) فیلمى سینه‌مایی، کە (4) ده‌رهێنه‌ریان ژنن، فیلمەکانیان بۆ فیستیڤاڵى كانى سینه‌مایی به‌رهه‌مهێناوه، هێزى فیلمه‌كانیش له‌و ئاسته‌دا نیه، تاوه‌كو خه‌ڵاتى (زێڕین) بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ست بهێنن.
له مێژووى سینه‌ماى جیهانى ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ته‌نیا "جێنی كامپیۆن"، كه ده‌رهێنه‌رێكى ژن بووە، له ساڵى (1993)، بۆ فیلمى (زه پیانۆ) خه‌ڵاتى زێڕینی به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵانه ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌بێته‌وه، کە ئایا ژنان بۆچی خەڵاتی فێسیڤاڵی کان بەدەست ناهێنن؟ ئایا وه‌ڵامه‌كه‌ى لاى خودى ژنانە، یاخود لاى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه‌كانه، له فێستیڤاڵى كانى نێوده‌وڵه‌تى.
دواى راگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌ى "مى توو" له ساڵى (2018)، تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى، گفتوگۆیه‌كى تازه له باره‌ى لاوازى تواناى ئافره‌تان له بوارى سینه‌ما، دروستبوو.
ئەو بزووتنەوەیە رایگەیاند، پێویسته شانازى به‌وه بكرێت بۆ ئه‌مساڵیش، نزیكه‌ى (40) ژنی ده‌رهێنه‌ر به فیلمەکانیان به‌شدارى ڤیستیڤاڵى كان بوون.
بڵاویشیکردەوە، ساڵێك پێشتریش، (82) ئافره‌ت به‌ره‌و ستێیجه‌كانى فێستیڤاڵى سینه‌مایی سه‌ركه‌وتن، له‌نێویاندا، (جین فۆندا، ماریۆن كۆتیار، وندر ومان و باتى جینگینز).
بۆ ئەمساڵیش، سێ، له‌م چوار ئافره‌تانه‌ى ركابه‌رن له فێستیڤاڵى كان، (مه‌یا هانس لۆڤ، بیرگمان ئه‌ى لاند، كاترین كورسینى و جولیا دو كورنا)، کە هەموویان فه‌ره‌نسین، رێکخەرانی فێستیڤاڵی ناوبراو روونیانکردەوە، ئه‌وانه‌ى ئاماده‌كارى فێستیڤاڵەکە دەکەن و فیلمەکان هەڵدەسەنگێنن، بابه‌تى ره‌گه‌ز و ناسنامه له‌به‌رچاو ناگرن، ته‌نها ناوه‌ڕۆك و كوالێتى فیلمه‌كه رۆڵ ده‌بینێت.
بۆچوونى دیكه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێ له پیاوه سینه‌ماكاره‌كانیش، فیلمه‌كانیان به گوێره‌ى پێویست نه‌بووه و خەڵاتیشیان وەرگرتووە.
كامپیون، ئه‌مساڵ كورسی سه‌ركه‌وتنى بۆ ئاماده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى له فێستیڤاڵه‌كه سه‌ربكه‌وێت، له‌مباره‌وه، مۆنكس كۆڤمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شدار له كۆمه‌ڵه‌ى "تایمز ئاب یووكاى كریتیس"، رایگه‌یاند، زۆر نامۆیه كاتێك ده‌بینرێت گرنگى زۆر به به‌رهه‌مى ده‌رهێنه‌ره پیاوه‌كان ده‌درێت، ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوى پڕۆگرامه‌كانى فێستیڤاڵدا داگرتووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب