نرخی ماسی بەرزدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
نرخی ماسی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک بۆ هەر کیلۆیەک 2500 تاوەکو 3000 دینار هاتووەتە سەر. هۆکاری سەرەکیش قەدەغەی هاوردەكردنى ماسییە، لە وڵاتانی دراوسێ. لە باشووری عێراقیش به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆس رێگە بە هاوردەکردنی ماسی نادرێت. لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بڕی بەرهەمهێنراو ناتوانێت بە گوێرەی پێویست خواستی ناوخۆ پڕبکاتەوە، لە هەمانکاتدا کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی ئێستا وەرزی بەرهەمهێنان نییە، تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم و دووەم، ئەم هۆکارانە وایانکردووە نرخی کیلۆیەک ماسی بۆ سەرووی 6000 دینار بەرزببێتەوە، ئەمه‌ش بازاڕى ماسى فرۆشانى سست کردووە.
ئه‌بوبەكر ئەحمەد، زیاتر له 30 ساڵه بژێوى خۆى و خێزانه‌كه‌ى له‌سه‌ر راوەماسى دابین كردووه، رۆژانه‌ش بازاڕى فرۆشتنى ماسییه‌كانى به‌رز و نزم ده‌كات. ئەو بە کوردستان24ی گوت: "نوێژی بەیانی دەکەین و دەڕۆین بۆ راوەماسی، دەچینە ناوچەکانی گەرمیان، دوای نیوەڕۆ دەگەڕێنەوە و ماسییەکان دەبەینە بازاڕ و دەیانفرۆشین".
ئه‌و ماسیانه‌ى له بازاڕه‌دا نرخیان گرانتربووه، ماسى حهوزهكانه، كه بۆ هه‌ر کیلۆیەک 2500 تاوەکو 3000 دینار زیادیکردووە، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له سه‌ره‌تاى به‌هار ماسى ده‌كرێتە ناو حهوزهكان و له كۆتایى وه‌رزى هاوین ماسی حەوز دەخرێتە بازاڕه‌كان. قه‌ده‌غه‌كردنى هاوردهكردنیشى به یه‌كێكى دیكه له هۆكاره‌كانى گران بوونى ماسى داده‌نرێت.
ئه‌مساڵ به ساڵێكى قه‌یراناوى بۆ سامانى ماسى داده‌نرێت، وشكه‌ساڵى كاریگه‌رى راسته‌خۆى كردووەته سه‌ر كه‌مبوونى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، له زۆربه‌ى چه‌م و رووباره‌كانیش به‌هۆى كه‌مبوونی ئاستی ئاو ژماره‌ى ماسی کەمیکردووە . ئه‌و ماسیانەی له‌ناوخۆى هه‌رێمی کوردستانیش زیاتر پشتى پێده‌به‌سرێت، ماسى ناو حهوزەكانه كه ماسى سه‌له‌موون و ماسى كاربى ئاسایى تێدا به‌خێوده‌كرێت.