قاسم ئهعرهجی: بەمزووانەش شاندێکی ئەمنی سەردانی هەولێر دەکات
K24- ههولێر:
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی ئەمهریکا بە ئامادەبوونی شاندێکی ئەمنی عێراقی تایبەتمەند، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری ئەمنی لە رووی مەشقی سهربازی، راوێژکردن، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و پێدانی چەك دەکەین.
ئهعرهجی له واشنتنهوه ئهو لێدوانهی تایبهت به كوردستان24 دا و گوتی: لەگەڵ ئیدارەی ئەمهریکا لەسەر ئەوە رێککەوتوون عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە، کە لە خاكی وڵاتەکەیدا هەبن.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا قاسم ئەعرەجی رایگەیاند، هاوکارییەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا لە رووی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی لەلایەن داعش و گرووپەكانهوه دەکرێنە ئامانج زۆر باشن، بەمزووانەش شاندێکی ئەمنی سەردانی هەولێر دەکات.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له درێژهی قسهكانیدا گوتی: شاندی عێراقی لە واشنتن گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەك دۆسیە دەکات، لەنێویشیاندا تەندروستی، خوێندن، وزە، کەشوهەوا و دۆسییەی ئەمنی .
ئاماژهی بهوهشدا، لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی ئەمهریکا بە ئامادەبوونی شاندێکی ئەمنی عێراقی تایبەتمەند کۆدەبینەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکهری بیانی نییه کە لە خاكی وڵاتەکەیدا هەبن.
گوتیشی: لەدوای 31ی کانوونی ئەمساڵ پەیوەندییەکان دەگۆڕێن و تەنیا لە رووی مەشقپیکردن و پێدانی چەك دەبن.
ههروهها گوتی: سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی فراوان گفتوگۆی لەبارەی پاراستنی نێردە دپلۆماسییەکان و دامەزراوەکان کردووە و رایگەیاندووە، هێزەکانی عێراق پارێزگاری لە نێردە دپلۆماسییەکان دەکەن، هەروەها هەموو هەوڵێك بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە دەدەین، کە لە رابردوو یاخود ئێستا دەکرێنە سەر نێردە دپلۆماسییەکان و دامەزراوەکان.
جهختیشی كردهوه، پەیوەندی باش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق هەیە، پێمانوایە، هەنگاوی باش دەنرێن و بەمزووانەش شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.
H.B