وه‌زاره‌تى ناوخۆ: بەردەوام دەبین لە هاوكاری ئاوارەکان

سه‌ره‌تاى ئاواره‌ بوونى ئێزدییه‌كان ژماره‌یان 300 هه‌زار كه‌س بوون
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د

K24 - هه‌ولێر:

هێرشەكانى داعش، بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق و سووریا، وایکرد، ئاواره‌ و په‌نابه‌رێكى زۆر، روو له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، بکەن، ئەمیش به‌هۆی سه‌قامگیری، ئه‌منی، سیاسی و مرۆیی، ئه‌و ناوچه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، هۆشه‌نگ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ، رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ رێژه‌ى (%65) ئه‌و ئاوارانه‌ى شاره‌كانى عێراق، له‌ هه‌رێمى كوردستان میوانداری كراون، به‌شێكى زۆریشیان خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ری شنگالن، زۆرینه‌شیان له‌ پارێزگاى دهۆكن.

راشیگه‌یاند، سه‌ره‌تاى ئاواره‌ بوونى ئێزدییه‌كان، ژماره‌یان (300) هه‌زار كه‌س بوو، دواتر هه‌ندێكیان گه‌ڕانه‌وه‌، به‌شێكیشیان، له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، روویان له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئاواره‌كانیش، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێو ده‌وڵه‌تیش، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریان بكه‌ین، ئاژانسه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانى بیانى، هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ى ئینفۆگرافیك، ئامارى ئاواره‌كان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان

كۆی گشتی:

925 هه‌زارئاواره‌ و په‌نابه‌ر 

%30 له‌ كه‌مپدا ده‌ژین

664 هه‌زارئاواره‌ 

260 هه‌زارپه‌نابه‌ر
------------
له‌ %30 ئاواره‌كان كوردانی ئێزدی

خه‌رجی ساڵانه‌ 
866 ملیۆن دۆلار 
-----------------
ژماره‌ی كه‌مپه‌كان

دهۆك15 كه‌مپ 

هه‌ولێر6 كه‌مپ

سلێمانی4 كه‌مپ 
 

ئاواره‌ له‌ پارێزگاكان
دهۆك 134 هه‌زار 

هه‌ولێر 28 هه‌زار

سلێمانی11 هه‌زار 

ک.ب