به‌ به‌شداری زانایانی هه‌رێمی كوردستان سعوودیە مەرجەعەکانی عێراق کۆ دەکاتەوە

پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا وەک نمونەیەيەكی جوان لە سەر ئاستى ناوچەكە نەخشێندراوە
شاندی هەرێمی کوردستان/ مەککەی پیرۆز
شاندی هەرێمی کوردستان/ مەککەی پیرۆز

K24  - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە، (4ی ئاب/ ئۆگێستی⁄ 2021)، لەشاری مەککەی پیرۆز (دیداری مەرجەعیەتەکانی عێراقی ) بەرێوەچوو.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، رایگەیاند، دیدارەکە لەلایەن رابیتەی جیھانی ئیسلامی، ئەنجام دراوە، چەندین بەرپرس و کەسایەتی باڵاى ئایینی، لە عەرەبستانی سعوودیە و عێراق، بەشداریان کردووە، وەفدێکی ھەرێمی کوردستان، لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئيسلامى، كوردستان، لەدیداری مەرجەعیەتەکانی عێراق، بەشداريان كردووە.

راشیگەیاند، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، بە پێشكەشكردنى وتارێک، بەشدارى ديدارەكەی كرد، تێیدا جەختی لە ھەوڵەكانى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کردەوە، لە پێشوازیکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاری، بۆ لێقەوماوانی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان، ھەر کاتێکیش پێویست بووبێت، ئەوا ھەرێم، سەرەڕای سنوورداری توانای، بەڵام دەستی ھاوکاری بۆ ھەموو عێراقیەکان، درێژ کردووە.

وتاری وەزیری ئەوقاف
وتاری وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری مەرجەعیەتەکانی عێراق/ مەککەی پیرۆز

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، روونیشیکردەوە، پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا، وەک نمونەیەيەكی جوان لە سەر ئاستى ناوچەكە نەخشێندراوە، ئەمەش لەژێر سێبەری سەرۆک مەسعود بارزانی، کە بووەتە پارێزەری مافی ھەموو پێکھاتەکان، دواتر ھیوای خواست، راسپاردەکانی ئەم دیدارە، ببێتە مایەی سوود، بۆ ھەموو پێکھاتەکانی عێراق و گیانی پێکەوەیی بەھێز، بکات.

د. عبداللە وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی، لەو دیدارە گوتارێکی پێشکەشکرد، رووناکی خستە سەر پێکەوەیی ئازادی ئاینەکان، هەروەها تەبایی خۆشەویستی نێوان ھەموو ئایین و پێکھاتەکان.

تیشکیشی خستە سەر، بەرەو پێش بردنی، خوێندنی ئیسلامی، برەودان بەم بوارە، ھەروەھا پەیوەندی بەھێزی کوردستان و سعوودیە، کە مێژوویەكى دێرينى ھەیە، بەگرنگ بینینی، وێرای جەخت کردنەوە، لەھاوکاری پێکھاتەکانی عێراق و گواستنەوەی ئەزموونی ھەرێم، بۆ ناوچەکانی تری عێراق.