ئیبراهیم ره‌ئیسی: حه‌شدی شه‌عبی ئامرازێكی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه‌

هیواخوازین حه‌شدی شه‌عبی ببێته‌ سوپایه‌كی جیهادی خاوه‌ن باوه‌ڕێكی پته‌و
ئیبراهیم ره‌ئیسی/ سه‌رۆك كۆماری ئێران
ئیبراهیم ره‌ئیسی/ سه‌رۆك كۆماری ئێران

K24- هه‌ولێر:

له‌ چوارچێوه‌ی دیداری ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی، ئامرازێكی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه‌.

جیا له‌وه‌ش، له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی فه‌یاز، له‌گه‌ڵ لیوا حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، جه‌ختكرایه‌وه‌، كه‌ حه‌شدی شه‌عبی،  یه‌كێكه‌ له‌ هێزه‌ راسته‌قینه‌كانی سیاسی و مه‌یدانی، له‌ عێراق، سه‌لامی، رۆڵ و پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی،  له‌ به‌رامبه‌ر تێكشكاندنی داعش، به‌رز نرخاند.

روونیكرده‌وه‌، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ مه‌راسیمی سوێند خواردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی، نامه‌یه‌كی گرنگه‌.

ئاماژه‌شیپێكرد، هیواخوازین حه‌شدی شه‌عبی، ببێته‌ سوپایه‌كی جیهادی و خاوه‌ن باوه‌ڕێكی پته‌و، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا له‌ عێراق به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌،  نهێنی سه‌ركه‌وتنی  حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كگرتوویی و په‌یوه‌ندی پته‌ویانه‌، له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، فالح فه‌یاز، سوپاسگوزاری هه‌ڵوێستی ئێران و سوپای پاسدارانی كرد،  رۆڵی قاسم سوله‌یمانیشی، بۆ پشتگیریكردن له‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌رز نرخاند، گوتی: سوله‌یمانی، ئیلهام به‌خشی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی بوو، بۆیه، قه‌رزارباری ئه‌و پیاوه‌ین.

سه‌رچاوه‌: روسیاالیوم

ك.ب